Accessibility links

داعش دەڵێت 9 بیرە نەوتى لە کەرکوک تەقاندووەتەوە و پێشمەرگەش ڕەتیدەکاتەوە


داعش تەقاندنەوەى 9 بیرە نەوتى لە سنوورى قەزاى دوبسى ڕۆژئاواى کەرکوک و لەژێر دەسەڵاتى پێشمەرگە ڕاگەیاند ، بەڵام بەرپرسانى پێشمەرگە ئەو زانیاریانە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن "تەنها بیرە غازێکى لەکار کەوتوو تەقێنراوەتەوە."

لیوا محەمەد رێگر فەرماندەى میحوەرى رۆژئاواى کەرکوکى هێزى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"داعش تەنها یەک بیرى غازى لە کارکەوتویان بۆمب ڕێژکردووە و تەقاندوەتەوە ، هەروەها چوار بیرە نەوتیشیان بۆمب ڕێژکردووە بەڵام بۆمبەکان پوچەڵکراونەتەوە."

وتیشى"لەسەر ڕێگەى تریش بۆمبى چێنراویان داناوە کە بۆمبەکە بە 3 عەرەبدا تەقیوەتەوە و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە."

سەبارەت بە چۆنیەتى دزەکردنى چەکدارەکانى داعش ، لیوا محەمەد وتى"ئەو کارە تیرۆرستانە شانە نوستوەکانى داعش لە گوندە عەرەب نیشینەکاندا ئەنجامى دەدەن ، نەک داعشى حەویجە."

لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لە قەزاى دوبس ، جەختیکردەوە"تەنها بیرە نەوتێک تەقێنراوەتەوە و 4 بیرە نەوتى تر بۆمب ڕێژکراون ، بەڵام بۆمبەکان پوچەڵکراونەتەوە و ڕێگە لە تەقاندنەوەیان گیراوە."

پێشتریش چەندین جار لە ژێر دەسەڵاتى پێشمەرگەدا لە سنوورى کەرکوک بیرە نەوت تەقێنراوەتەوە و بۆمب ڕێژکراوە ، بەڵام تائێستا هیچ چەکدارێکى داعش لە کاتى تەقاندنەوەى ئەو بیرە نەوتیانەدا دەستگیرنەکراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:42 0:00

XS
SM
MD
LG