Accessibility links

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی خورماتوو تەقیوەتەوە و 21 کەس کوژراون

  • VOA News

خورماتوو (وێنەی ئەرشیف)

خۆکوژێک ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی لە بازاڕێکی شارۆچکەی خورماتوو تەقاندووەتەوە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 21 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەسی دیکە برینداربوون.

تەقینەوەکە پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕی عەلوەی شارۆچکەکە بووە کە دەکەوێتە گەڕەکی عەسکەری. بەپـێی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئۆتۆمبیلەکە بارهەڵگر بووە و لە جۆری کیا.

پەرلەمانتار نیازی معماری کە لە نەتەوەی تورکمانە بە کەناڵی سومەریـیەی گوتووە قوربانیـیەکان تورکمانن، وە داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەک لە بارەی هێرشەکەوە بکرێت.

پـێشتر دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کەرکوک لە چەند ڕاپـۆرتێکدا باسی لە نزیکبوونەوەی گروپی چەکداری داعشی لە شارۆچکەی خورماتوو کردووە.

XS
SM
MD
LG