Accessibility links

هێزە شیعەکان‌ داواى ئه‌نجام نه‌دانى ڕیفراندۆم له ‌خورماتو ده‌كات و پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدیش هێزه‌كانیان زیاد ده‌كه‌ن


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هێزه‌ شیعیه‌كانى قه‌زاى خورماتو به‌ فه‌رمى داواى ئه‌نجام نه‌دانى ریفراندۆمیان له‌و قه‌زایه‌ له‌ وه‌فدى كوردى كرد، به‌بیانوى ئه‌وه‌ى خورماتو سه‌ر به ‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و له ‌ده‌ره‌وه‌ى ماده‌ى 140 ى ده‌ستورى عێراقه،‌ به‌ڵام كورد داواكه‌ى ره‌تكردنه‌وه‌، هه‌ردوولاش ژماره‌ى هێزه‌كانیان له‌ ده‌وروبه‌رى ئه‌و قه‌زایه‌ زیادكرد.

محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتو و به‌شداربووى كۆبونه‌وه‌كه‌، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"كورد داواكه‌ى وه‌فدى شیعى بۆ ئه‌نجام نه‌دانى ریفراندۆم له‌خورماتو ره‌تكرده‌وه‌، پێشیانوتون كه‌ده‌توانن ئه‌وان به‌ نه‌خێر ده‌نگ به‌ ریفراندۆم بده‌ن."

داواكاریه‌ فه‌رمیه‌كه‌ى وه‌فدى شیعى بۆ ئه‌نجام نه‌دانى ریفراندۆم له‌ خورماتو، له‌كاتێكدایه‌ ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى له‌ده‌وروبه‌رى خورماتو زیادكراوه‌، به‌تایبه‌ت پێشمه‌رگه‌ هێزێكى زۆرى بردوه‌ته‌ بازگه‌ى مه‌فره‌قى سلێمان به‌گى نێوان ئامرلى و خورماتو.

لیوا شێخ سه‌عید، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى به‌رگرى و فریاكه‌وتن له‌خورماتو، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى زۆرى له‌ نزیك ئامرلى بڵاوه‌ پێكردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ سنورى یه‌نگیجه‌ى سه‌ربه‌ ناوچه‌ى زه‌رگه‌ى نزیك خورماتوش ژماره‌ى هێزه‌كانیان زیادكردووه‌."

وتیشى"پێشمه‌رگه‌ش له‌ناوچه‌كه‌دا ژماره‌ى هێزه‌كانى زیاد كردووه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ گرژیه‌ك رووینه‌داوه‌."

له‌گه‌ڵ زیادكردن و جوڵه‌پێكردنى هێزه‌كانى حه‌شد و پێشمه‌رگه‌ له‌سنورى خورماتو، ژماره‌یه‌ك خێزان كه‌ گومان ده‌كرێت كه‌س و كارى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى بن، خورماتویان به‌ره‌و ناحیه‌ى ئامرلى شیعه‌نیشین جێهێشتووه‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00

XS
SM
MD
LG