هه‌ڵمه‌تى ئیمزا كۆكردنه‌وه له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله له‌لایه‌ن لیژنه‌ى "خانه‌قین شارى خۆشه‌ویستى و ئارامى" به‌رده‌وامه، تا ئێستا سه‌رووى 30 هه‌زار ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و لیژنه‌ى كه ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى ئیمزان، تێكه‌ڵه‌یه‌كن له ئه‌ندامى حیزبه كوردیه‌كان و چالاكوانانى نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانى خانه‌قین.
له‌میعه محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئیمزاكۆكردنه‌وه له قه‌زاى خانه‌قین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى وت"هه‌ڵمه‌تى ئیمزا كۆكردنه‌وه به‌رده‌وامه و سه‌رووى 30 هه‌زار ئیمزامان كۆكردۆته‌وه."
وتیشى"له كۆتایى هه‌ڵمه‌ته‌كه نزیك بووینه‌ته‌وه، بریاره دواتر له پرێس كۆنفرانسێكدا له خانه‌قین، داواكاریه‌كانمان به‌فه‌رمى ڕابگه‌یه‌نین."
له‌میعه محه‌مه‌د، ئاماژه‌ى به داواكاریه‌كانیان كرد، وتى"داواكارى ئێمه جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستورى عێراق و چاره‌سه‌ركردنى گیروگرفته سیاسى و ئه‌منى و ئابوریه‌كانى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانه."
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نانه‌ى كه دواى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و ئیمزا و داواكاریه‌كانیانى ڕاده‌ست ده‌كه‌ن، له‌میعه محه‌مه‌د ده‌ڵێت"داواكارى و ئیمزا كۆكراوه‌كان ڕاده‌ستى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كه‌ین."
لاى خۆشیه‌وه سه‌میر محه‌مه‌د نور سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌واى قه‌زاى خانه‌قین، پشتگیرى ئیداره‌ى خانه‌قینى بۆ هه‌ڵمه‌تى ئیمزا كۆكردنه‌وه دووپاتكرده‌وه و وتى"له رێگه‌ى ئیمزا كۆكردنه‌وه‌وه بۆچوونى خانه‌قینیه‌كان وه‌رگیراوه، تا بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ى شاره‌كه‌یان بده‌ن."
وتیشى"ده‌بێت هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق به‌ده‌نگ داواكارى خانه‌قینیه‌كانه‌وه بێن، كه داواكارى سه‌ره‌كیان جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 ى ده‌ستورى عێراقه."