Accessibility links

خانەقینیەکان دژى خراپى دۆخى ئەمنى یاخیبوونى مەدەنى ڕادەگەیەنن


بڕیارە سبەینێ پێنجشەمە دانیشتوانى قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە، بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتى بەرامبەر خراپبوونى دۆخى ئەمنى قەزاکەیان، بازار و شوێنە گشتیەکان دابخەن، لایەنە شیعیەکانیش داوا لە حیزبە کوردیەکان دەکەن ناڕەزایەتیەکە نەقۆزنەوە.

زانیار جەوهەر چالاکوانى کۆمەڵى مەدەنى و یەکێک لە ڕێکخەرانى ناڕەزایەتیەکەى سبەینێى خانەقین، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرەوە دۆخى ئەمنى خانەقین و گوندەکانى دەوروبەرى تێکچووە."

زانیار جەوهەر ، ڕوونیکردەوە سبەینێ پێنجشەمە وەکو ناڕەزایەتیەک بەرامبەر خراپى دۆخى ئەمنى، دانیشتوانى خانەقین تا نیوەڕۆ دوکان و بازاڕ ناکەنەوە و خەڵک لە ماڵ نایەنە دەرەوە، وتى"داواکاریمان هەماهەنگیکردنى هەرێم و بەغدایە بۆ گێڕانەوەى سەقامگیرى بۆ خانەقین."

لە ماوەى مانگى ڕابردوودا لە نێو خانەقیندا چەند گەنجێک بە تەقەى چەکدارانى نەناسراو کوژراون و برینداربوون، هەروەها تەقینەوە و بارگرژى گوندەکانى دەوروبەرى قەزاکەشى گرتووەتەوە.

شێرکۆ عەزیز بەرپرس لە ڕێکخراوى بەدرى سەر بە حەشدى شەعبى، پێیوایە دەربڕینى ناڕەزایەتى لەلایەن دانیشتوانى خانەقینەوە کارێکى ئاساییە و مومارەسەکردنى پرۆسەى دیموکراسیـیە.

ناوبراو بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"نابێت ناڕەزایەتیەکانى خانەقین لەلایەن حیزبە کوردیەکانەوە ئیستیغلال بکرێن، چونکە حیزبە کوردیەکان و حکومەتى عێراق ڕێککەوتن لەو ناوچانە لە نێوانیان هەیە."

قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە، زۆربەى دانیشتوانەکەى کوردى شیعە مەزهەبن، لە دواى ساڵى 2003 ەوە لەلایەن ئیدارەى کوردیەوە بەڕێوەدەبرێت، بەڵام لە 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى ڕابردووەوە کەوتووەتە دەست هێزە عێراقیەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:35 0:00

XS
SM
MD
LG