Accessibility links

فەرماندەیەکى حەشدى شەعبى: ئێمە لە خانەقین لە ڕووى سیاسیەوە باڵادەست بووین نەک لە ڕووى سەربازى


فەرماندەیەکى باڵاى حەشدى شەعبى، دەڵێن ئەوان لەڕووى سیاسیەوە بەسەر قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالەدا باڵادەست بوون، بۆیە لەنێوان کورد و حەشدى شەعبى دا خوێن نەرژاوە.

ئەبو مونتەزر فەرماندەى میحوەرى خانەقینى حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بارودۆخى خانەقین باشە، چونکە ئێمە ئەنجامدانى کارى سەربازیمان دژى کورد و پێشمەرگە قەدەغە کردووە، سیاسیەن بەسەر دۆخەکەدا باڵادەست بووین."

وتیشى"رێنمایى دراوەتە هێزەکانى حەشدى شەعبى جم و جۆڵى چەکدارى لە ناوخانەقیندا قەدەغەیە، بۆ ئەوەى کێشەمان توش نەبێت."

زۆربەى دانیشتوانە کوردەکەى قەزاى خانەقین کوردى شیعە مەزهەبن و ژمارەیەک لەگەنجانى خانەقینیش پێشتر پەیوەندیان بەحەشدى شەعبیەوە کردبوو،لەئێستادا هێزە کوردیەکەى حەشد بۆ خانەقین گەڕاوەتەوە.

کوردبوونى هێزەکانى حەشد و ڕوونەدانى گرژى لەخانەقین، وایکردووە ئەو قەزایە سیما کوردیەکەى لەدەست نەدات و تائێستاش ئاڵاى کوردستان لەزۆربەى جێگەکان دەشەکێتەوە، هەروەها هەماهەنگى لەنێوان حەشد و کورددا هەیە لەو قەزایە.

عەمید نەجمەدین عومەر فەرماندەى لیواى 3 ى پێشمەرگە کە بارەگاکەیان لەنزیک خانەقینە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"پێکهاتەى دانیشتوانى خانەقین کوردى شیعە مەزهەبە و ئێمەش هەماهەنگیمان لەگەڵ حەشدى شەعبى دا هەیە، هەرئەمەش هۆکارى خوێن نەرژان بوو لەخانەقین."

قایمقام و بەرێوەبەرى پۆلیس و زۆربەى بەرپرسە ئیداریەکانى خانەقین کوردن، تائێستا لەلایەن عێراقەوە هیچ بەرپرسێکى کورد لەپۆستەکەى لانەبراوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:17 0:00

XS
SM
MD
LG