Accessibility links

ڕوودانی شەش تەقینەوە لە شاری کەرکوک


بەهۆی ڕوودانی شەش تەقینەوە لە گەڕەکی قادسیەی شاری کەرکوک و سەر ڕێگای بەغدای شارەکە، 6 کەس گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 20 کەسی دیکە برینداربوون.

بەپـێی ڕاگەیاندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق تەقینەوەکان لە ڕێگەی بۆمبی چێنراوەوە ئەنجامدراون و دوو بۆمبی دیکە لە لایەن هێزە ئاسایشیـیەکانەوە پـوچەڵکراونەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند 9 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانە 3 کەسیان کارمەندی هێزە عێراقیـیەکان بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هێزە ئاسایشیـیەکان لە نێو شاری کەرکوکدا ڕێوشوێنی ئاسایشی توندیان گرتووەتەبەر و بە نێو شارەکەدا بڵاوبوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG