Accessibility links

کورد لە مامەڵەى پارێزگاری ئێستای کەرکوک توڕەیە


کورد لە مامەڵەى راکان جبورى پارێزگارى کەرکوک نیگەرانە، بە تایبەت دواى بوونى بە پارێزگار لە ماوەى 10 مانگى رابردودا، کۆمەڵێک رێوشوێنى بەرانبەر بەرپرسە کوردەکان گرتۆتە بەر.

محەمەد عوسمان یەکێک لە نوێنەرانى کەرکوک لە خولى پێشوى پەرلەمانى عێراق، پارێزگارى کەرکوک بەدژایەتیکردنى کورد و دەرکردنى جۆرەها بریار لەدژى کورد تۆمەتبار دەکات.

ناوبراو، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جبورى لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرەوە، هەموو شتێکى بەرانبەر کورد کرد، ئێستا دەزانێت بریارەکانى لەسەرى کەوتون، دەیەوێت بڕواتە پەرلەمانى عێراق و ببێتە پەرلەمانتار."

لابردنى ژمارەیەک بەرپرسى کورد، هێنانەوەى عەرەبى هاورە بۆ گوندە کوردنیشینەکان، هەوڵدان بۆ لابردنى ئەو بەرپرسە کوردانەى لەپۆست دا ماون، ئەو رەخنانەن کە کورد لەجبورى دەیانگرێت.

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، دواى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، وەفدێکى یەکێتى سەردانى پارێزگارى کەرکوکیان کردووە و هۆشداریان پێداوە، لەبەرانبەر بریارەکانى دەرهەق بەکورد ، بەڵام جبورى بەردەوامە لەسەر لێپێچینە ئیدارى و کارگێریەکانى.

تەنانەت دواى کردنەوەى رێگەى پردێ لەرۆژى یەکشەمە، جبورى لە راگەیەندراوێکى دا کە دواى سەرپەرشتى کردنى لیژنەى ئەمنى پارێزگاکەى بڵاویکردەوە، رایگەیاند"مامەڵەى بازگەکانى کەرکوک لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەى لەهەولێرەوە بەرەو کەرکوک دێن، بەهەمانشێوەى مامەڵەى بازگەکانى هەولێر دەبێت لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەى لەکەرکوکەوە بۆ هەولێر دەچن."

ئیسماعیل حەدیدى یەکێک لە کەسایەتیەکانى عەرەبى سونە لەکەرکوک، ئۆباڵى لاواز بوونى رۆڵى کورد لەکەرکوک دەخاتە ئەستۆى بەرپرسە کوردەکان خۆیان، وتى"بەرێوەبەرە کوردەکان خۆیان کەرکوکیان جێهێشتوە و ناگەرێنەوە، هەر لەدوورەوە گلەیى دەکەن."

نیگەرانیەکانى کورد لەپارێزگارى کەرکوک گەیشتوتە ئاستێک، ئەمیر خوا کەرەم ى قایمقامى لەسەر کارلابراوى قەزاى داقوق، لەدادگاى فیدرالى سکاڵاى لەسەر راکان جبورى تۆمارکردووه.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:38 0:00

XS
SM
MD
LG