Accessibility links

حکومەتی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی فەرماندەى سواتى کەرکوک و 20 پۆلیس دەدات


حکومەتى عێراق بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ نەقیب لوئەى محەمەدى فەرماندەى هێزى سواتى سەربە پۆلیسى کەرکوک و 20 کارمەندى هێزەکەى دەرکردووە، بەتۆمەتى دەست تێکەڵ کردن لەگەڵ باندى تیرۆرستى و تاوانکارى، بەڵام بەرپرسەکەى پۆلیس کە کوردە ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینى ژمارەیەک لە کەسوکارى نەقیبەکەى پۆلیس دژى بڕیارەکەى حکومەتى عێراق گردبوونەوە، بەڵام بە پاساوى ئەوەى لەلایەن دژە تیرۆرى عێراقەوە هۆشداریان پێدراوە هەر زوو کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا.

موئەنەد عەلى رێکخەرى گردبوونەوە و کەسى نزیکى نەقیب لوئەى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"نەقیب لوئەى بێ تاوانە و تۆمەتى دەست تێکەڵ کردنى لەگەڵ باندى تیرۆرستى دا دوورە لەراستیەوە."

وتیشى"نەقیب لوئەى تەنها لەبەر کوردبوونى ئەو تۆمەتەیان داوەتە پاڵ خۆى و هێزەکەى."

بەپێى راگەیەندراوێکى دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق لەکەرکوک، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە عەرەبى شیعەیە، دانى ناوە بە ئەنجامدانى چەندین کارى تیرۆرستى و هەڵکوتانە سەر ماڵان، کە ئیعترافى لەسەر نەقیب لوئەى کردووە بەوەى لە کارەکانیدا هاوبەشى بووە.

لەبەرانبەریشدا نەقیب لوئەى کە ئێستا جێگەى نادیارە و بە وتەى کەسوکارەکەى لە دەرەوەى کەرکوکە، بەتوندى تۆمەتەکەى رەتکردوەتەوە و بە هەوڵێکى بۆ تەسفیەکردنى پلەدارە کوردەکان وەسفکردووە.

موئەنەد عەلى جەختیشیکردەوە ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر نارەزایەتى و رازى نابن، نەقیب لوئەى کەس و کاریان بە تاوانێک تۆمەتبار بکرێت کەلێى بێ ئاگایە.

لەلایەکى تریشەوە سەرچاوەیەکى ئاگادار لە کەرکوک، ئاماژەى بەوە کرد لە رابردوودا تۆمەتى جیاجیا دراوەتە پاڵ چەندین پلەدارى کورد، بەو هۆیەوە تا ئێستا عەمید کاوە غەریب‌ى فەرماندەى پێشوى پۆلیسى داقوق دەست بەسەرە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:29 0:00

XS
SM
MD
LG