Accessibility links

له ‌نزیک فولکەى سەناعەى باشورى کەرکوک پێکدادان لەنێوان هێزەکانى پێشمەرگە و حەشدى شەعبى رویداو هەردوولایان بەچەکى قورس یەکترى بۆمباران دەکەن.

فەرماندەى باڵاى ئەمنى لەکەرکوک کەداوایکرد ناوى بڵاونەکرێتەوە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئێستا پێشمەرگە و حەشد لە فولکەى حەى سەناعى باشورى کەرکوک یەکترى بۆمب باران دەکەن."

وتیشى"هێشتا هێرش رووینەداوە و تەنها بەچەکى قورس لەیەکترى دەدەن."

لاى خۆشیەوە نازم کەهیە رێکخەرى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشد لەکەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد تەنها لەفولکەى حەى سەناعى شەرو یەکترى بۆمب باران کردن هەیە، وتى"هێزێکى ترى حەشد بەرەو کەیوان رۆیشتون، رەنگە بەرێگەوە بن بۆیە لەوێ شەڕ دەستى پێنەکردووە."

پێشمەرگە لەسەرجەم سەنکگەرەکانى دەوروبەرى کەرکوک لە ئامادەباشیدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەى هێزەکانى حەشدى شەعبى و بەرگرتن بە پێشرەویەکانیان.

XS
SM
MD
LG