Accessibility links

شەڕ لە قەزاى خورماتو بەردەوامە


Bullet holes riddle Peshmerga base after at least five hours of fighting from Friday nigh to Saturday morning on Oct. 14, 2017 in Turk Khurmatu, Iraq.

کەمێک لەمەوبەر هێزەکانى حەشدى شەعبى هێرشیانکردە سەر بارەگاکانى یەکێتى لەقەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین و تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە دەنگى تەقە لەقەزاکەدا دەبیسترێت.

مەلا کەریم شکور بەرپرسى بازنەى حەمرین ى یەکێتى کە لەکاتى قسەکردنیدا بۆ دەنگى ئەمەریکا دەنگى تەقە دەبیسترا، رایگەیاند"حەشدى شەعبى هێرشیانکردوەتە سەر بارەگاى مەڵبەندى خورماتو و لەلایەن پێشمەرگەوە وەڵام دراونەتەوە."

وتیشى"تائێستا تەقە هەیە بەڵام دۆخەکە کەمێک هێور بۆتەوە."

هاوکات محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى قەزاى خورماتو، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەمشەو حەشدى شەعبى پلانى پەلاماردانى بارەگاى مەڵبەندى یەکێتى و ماڵى ئەفسەرێکى پێشمەرگەى لەنزیک مەڵبەند دارشتووە، هەروەها ویستویانە بازگەى رۆژهەڵاتى قەزاکە بگرن."

وتیشى"لەئێوارەوە ئاگادارى پلانەکانیانین، لەکاتژمێر دووى شەوەوە شەڕ دەستى پێکرد."

قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین، ناو قەزاکە بەشێکى لەژێر کۆنترۆڵى پێشمەرگە و بەشەکەى ترى حەشدى شەعبى تێدایە، دەوروبەرى قەزاکەش لەلایەن پێشمەرگەوە دەپارێزرێت.

XS
SM
MD
LG