Accessibility links

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک: پـێویستە وڵاتانی دیکە بێنە پێش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

ئەندامێکی تورکمانی ئەنجومەنی بارێزگای کەرکوک دەڵێت ئەو ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دا کارێکی هەڵە بوو و پـێچەوانەی دەسـتور و یاساکانی عێراق بووە.

عەلی مەهدی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی بەرەی تورکمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هێرۆ زەنگەنە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی لە ئێستادا چارەسەر بۆ ئەم کێشانەی لێی کەوتوونەتەوە، ئەوەیە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو ڕیفراندۆمە و ئەنجامەکانی پاشگەزببێتەوە و لەگەڵ هەموو لایەنەکان ڕێکبکەوێت. دەشڵێت بڕوای بەوە نیـیە تەنها چارەسەریـیەکە عێراقی بێت، بەڵکو پـێویستە دەوڵەتانی دیکە بێنە پـێشەوە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک.

XS
SM
MD
LG