ئه‌مڕۆ پـێنجشەممە په‌رله‌مانى عێراق به‌بێ به‌شدارى کوتله‌ى کوردى و له‌سه‌ر داواى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ى پارێزگارى که‌رکوکى له‌پۆسته‌که‌ى لابرد، به‌رپرسانى کوردیش بریاره‌که‌ى په‌رله‌مان به کۆتایى هاتنى "شه‌راکه‌ت" له عێراق دا وه‌سف ده‌که‌ن.
محه‌مه‌د عوسمان یه‌کێک له نوێنه‌رانى که‌رکوک له‌په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"پرۆسه‌ى سیاسى و ته‌وافق له عێراق دا تێکچوو، کورد پابه‌ند نابێت به‌بریارى لابردنى پارێزگارى که‌رکوکه‌وه."
وتیشى"بریاره‌که به‌دیوێکى تردا کێشه‌یه، چونکه پارێزگار چیتر نوسراوى له وه‌زاره‌ت و دام و ده‌زگاکانى عێراق کارى پێناکرێت."
هه‌وڵى حکومه‌تى عێراق بۆ لابردنى پارێزگارى که‌رکوک له پۆسته‌که‌ى ، له‌کاتێکدایه نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى ریفراندۆمدایه له‌که‌رکوک و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌کارى کردووه، له‌کاتێکدا به‌غدا دژى ئه‌م هه‌نگاوه و ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه له‌و شاره و لابردنه‌که‌شى به‌بیانوى پێشێلکردنى یاسایه.
بۆ لابردنى پارێزگارى که‌رکوک پێشتر په‌رله‌مانتاران 128 ئیمزایان کۆکردبویه‌وه، هه‌روه‌ها پێش بریاره‌که‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانیش بۆ لابردنى ، کوتله کوردیه‌کان داوایان له‌سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان کردبوو که مه‌سه‌له‌ى لابردنى نه‌جمه‌دین که‌ریم نه‌خاته ده‌نگدانه‌وه.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ته‌نها هه‌وڵى لابردنى پارێزگارى که‌رکوک نه‌دراوه، به‌ڵکو واژوو بۆ دوورخستنه‌وه‌ى دکتۆر فواد مه‌عسوم ى سه‌رۆک کۆمارى عێراقیش له‌پۆسته‌که‌ى کۆکراوه‌ته‌وه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"ئه‌م کارانه به واتاى پاڵ پێوه‌نانى کورد دێت تا له‌گه‌ڵ عێراق دا نه‌مێنێت."
له‌باره‌ى هه‌وڵه‌کان بۆ لابردنیه‌وه، پارێزگارى که‌رکوک پێییوایه ئه‌و به‌ده‌نگى خه‌ڵک بووه‌ته پارێزگار و ته‌نها خه‌ڵکیش ده‌توانن بریارى دوورخستنه‌وه‌ى له‌پۆسته‌که‌ى بده‌ن.
هاوکات له‌گه‌ڵ بریاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق دا بۆ لابردنى پارێزگارى که‌رکوک، مه‌ڵبه‌ندى که‌رکوکى یه‌کێتیش بوون به‌دوو به‌شه‌وه، به‌شێکیان داواى ئه‌نجام نه‌دانى ریفراندۆم له‌که‌رکوک ده‌که‌ن به‌بیانوى رودانى ئاڵۆزى و به‌شه‌که‌ى تریشیان پشتگیرى ئه‌نجامدانى ده‌که‌ن.
به‌پێى زانیاریه‌کانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و نه‌جمه‌دین که‌ریم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ ستافى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى دا کۆبونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى په‌رته‌وازه‌یى بۆچونه‌کانه‌وه، بریاریانداوه مه‌سه‌له‌که ببه‌نه‌وه بۆ مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى.
لاى خۆشیه‌وه کامه‌ران که‌رکوکى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریکاى راگه‌یاند"وه‌کو ئه‌نجومه‌ن پابه‌ند نابن به‌بریاره‌که‌وه، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتووش له‌نێو ئه‌نجومه‌ن دا گفتووگۆ له‌سه‌ر بریاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌که‌ن."
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت لابردنى نه‌جمه‌دین که‌ریم له‌پۆستى پارێزگارى که‌رکوک، ناکۆکیه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاڵۆز تر بکات.