Accessibility links

تەرمى 150 چەکدارى داعش لە گۆڕستانێـکی کەرکوک نێژران


ئەو چەکدارانەى داعش کە لە مانگى 10 ى ساڵى ڕابردوو هێرشیانکردە سەر شارى کەرکوک و کوژران ، کەس و کارەکانیان ئامادەى وەرگرتنەوەى تەرمەکانیان نەبوون ، بۆیە تەرمەکان لەلایەن ئیدارەى کەرکوکەوە بەخاک سپێردران.

ئازاد جەبارى سەرۆکى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەو تەرمانەى لەلایەن ئیدارەى کەرکوکەوە بە خاک سپێردران ژمارەیان نزیکەى 150 تەرم بوون."

جەبارى وتیشى"ئەوان تەرمەکانیان بەڕێزەوە و بەلەبەرچاوگرتنى نەریتى ئاینى و کۆمەڵایەتى بەخاک سپاردووە."

ماوەى دوو مانگ و نیوە تەرمى چەکدارە کوژراوەکانى داعش لە نەخۆشخانەى کەرکوکەو دواى تەواو کردنى رێوشوێنە یاسایى و ئیداریەکان ، دوو رۆژ لەمەوبەر سەرجەم تەرمەکان لە گۆرستانێکى ئەو شارە ئەسپەردەى خاک کران.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەکانى کەرکوک ، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ماوەى دوو مانگ و نیوە تەرمى داعشە کوژراوەکان لەنەخۆشخانەى کەرکوکن ، بەڵام کەس و کارى هیچکام لەو داعشانە سەردانى نەکردوون بۆ وەرگرتنەوەى تەرمەکان."

وتیشى"بۆیە نەخۆشخانە و شارەوانى تەرمەکانیان بەلەبەرچاوگرتنى بەها ئیسلامیەکان بەخاک سپاردووە."

رۆژى 21 ى مانگى 10 ى ساڵى رابردوو نزیکەى 163 چەکدارى داعش دزەیانکردە ناو شارى کەرکوک و دواى شەڕێکى دوو رۆژە ، سەرجەم چەکدارەکان لەنێو بیناو باڵەخانە و ناوچەکانى دەوروبەرى کەرکوک کوژران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:07 0:00

XS
SM
MD
LG