Accessibility links

داعش لە باشورى كەركوک خەندەق لێدەدات


چەكدارەكانى داعش سەرقاڵى لێدانى خەندەقن لە دەوروبەرى ئەو گوندانەى باشورى كەركوك كە لە ژێر كۆنترۆڵى هێزەكانیاندان، بەرپرسانى پێشمەرگەش گومان لەو كارەى داعش دەكەن و پێیانوایە پلانێكى گەورەى لەپشتەوەیە.

عەقید روكن تاریق ئەحمەد جێگرى فەرماندەى لیواى 9 ى هێزى پێشمەرگە لەباشورى كەركوك ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"گومان دەكرێت داعش هەموو ئەو خەندەقانە پڕ لە بۆمب و تەقینەوە بكات كە هەڵیاندەكەنێت."

وتیشى"نازانین ئامانج لەمكارەى داعش بۆ بەرگرتنە لە هێرشى پێشمەرگە یان بۆمب رێژكردنى دەوروبەرى ناوچەكانى ژێر كۆنترۆڵیەتى."

هەڵكەندنى خەندەق لەلایەن داعشەوە لە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى خۆیدا، لەكاتێكدایە لەو ناوچەیە پێشمەرگەش لەدەوروبەرى سەنگەرەكانى خەندەقى لێداوە و هێرشى هێزە عێراقیەكانیش بۆ سەر حەویجە نزیكبوەتەوە.

عەقید روكن تارق ئاماژەى بەوەكرد، دەیانەوێت لەرێگەى فرۆكەى بێ‌ فرۆكەوانەوە چاودێرى داعش بكەین لەكاتى لێدانى خەندەق ، بەڵام ئەوان لەوكاتەدا ئاگر دەكەنەوە و هەموو ناوچەكە بەدووكەڵى رەش دادەپۆشن.

لەكاتى هەڵكەندنى خەندەق دا لەگوندەكانى باشورى كەركوك ، نزیكەى 10 چەكدار و دوو ئۆتۆمبێل پاسەوانێتى ئەو ئۆتۆمبێل و حەفارانە دەكەن كە خەندەق هەڵدەكەنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00

XS
SM
MD
LG