Accessibility links

تورکیا و ئیسرائیل و ریفراندۆمی کوردەکان


پشتیوانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم کە لە دووشەمەی داهاتوودا لەلایەن کوردانی عێراقەوە ئەنجامدەدرێت ، دەرئەنجام هەڕەشە لە ئێستای بارودۆخی دیپلۆماسی وەگەڕخراوەی لەگەڵ تورکیادا دەکات. ئەنکەرە شەرمەزاری گشتپرسێکە دەکات و هۆشداری ئەوە دەدات کە رووداوگەلێکی مەترسیدار لەناوچەکەدا روودەدات، هەر وەک دۆریان جۆنس پەیامنێری دەنگی ئەمریکا لەئەستەنبوڵەوە دەڵێت .

پشتیوانی ئیسرائیل بۆ مافی بڕیاری چارەی خۆنوسینی کوردەکانی عێراق خستویەتییە بەردەم رێڕەوی بەریەککەوتن لەگەڵ تورکیادا. ئیسرائیل نەریتێکی دورودرێژی هەیە لە بینینی کوردەکان وەک بەربەستێک لەبەردەم هەڕەشەکانی ئێرانییەکان و عەرەبدا. بەڵام لەگەڵ تورکیادا کە بوونی پشێوی کوردەکانی لەئارادایە لەو وڵاتە، هاوکات پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بۆ ئەم گشتپرسییە بە توندی رووبەڕووی شەرمەزاریکردنی تورکیا بۆتەوە.

ئایدن سەڵجن دیپلۆماتکاری پێشووی تورکیا کە ماوەیەکی زۆر لەهەرێمەکەدا خزمەتیکردووە دەڵێت وەڵامدانەی ئەنکەرە و سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆپارێزانەیە.

"لەمیدیای حکومەتەوە چەندین وتار باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل لە پشت سەربەخۆیی کوردستانەوەیە. بەڵام ئەوەی کە پێویستە لەرووی کردارییەوە کاردانەوەی ئەنکەرەی لێ کەتۆتەوە، نەوەک تەنها میدیا حکومییەکان چی دەڵێن لەوبارەیەوە. هەروەها تا ئێستاوکە هیچ لەدەمی ئەردۆغانەوە نەهاتۆتە دەرەوە تا ئیسرائیل بکات بە ئامانج لەم کێشەیەدا"

ئیسرائیل و تورکیا بەم دواییانە پەیوەندییە سیاسییەکانیان هاتۆتەوە جێی خۆی پاش هەوڵەکانی نزیکبوونەوەی لە 2010 دا کۆماندۆکانی ئیسرائیل 10 کەسی تورکییان کوشت کە دەیانویست گەمارۆی ئابوری سەر غەزە بشکێنن. بەڵام گومانەکانی تورکیا لەسەر پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ کوردەکاندا لەهەرێمەکەدا لەماوەی ئەم مانگەدا رووی لەزیادبوون کردووە بەتایبەتی دوابەدوای ئەوەی کە جەنەڕاڵێکی پلەبەرزی پێشووی ئیسرائیلی (یایر گۆلان) سەبارەت بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پە کە کە) کە چەندین ساڵە شەڕ لەگەڵ حکومەتی تورکیادا دەکەن رایگەیاند کە رێکخراوێکی تیرۆریستی نین. لەکاتێکدا واشنتن و یەکێتی ئەوروپا تا ئێستاکە پەکەکە بە گروپێکی تیرۆریستی ناوزەد دەکەن.

کاریگەرییەکانی ئەو لێدوانە کاردانەوەیەکی توندی لەلایەن ئەنکەرەوە لێکەتەوە، بەڵام سیاسەتمەنداری پێشووی تورکیا سەلجان دەڵێت وەڵامدانەوەی خێرای سەرەک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ ئەوەی روونکردەوە کە هەردوو لایەنەکە سەرباری جیاوازییەکانیان پەیوەستن بە کاری پێکەوەیی.

"بەڕێز ناتانیاهۆ لێدوانێکی زۆر ئاشکرای دا بە ناوهێنانی پەکەکە بە رێکخراوێکی تیرۆریستی؛ بەڵام دووڵەتێکی سەربەخۆی کوردەکان لەبەرژەوەندی ناوچەکەیە؛ ئیسرائیل هاوپەیمانێتی تورکیای پێویستە بەوەی کە تورکیا بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە پێویستە، بەڵام هەردووکیان پێویستیان بەیەکە، هاوکات ئەمە ئەو رێگەیەیە کە چۆن ئەم پەیوەندیانە چاکدەکەنەوە، سەرباری ئەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا چەند بارگرژییەک لەئارادایە، بەڵام هەردوولا بەرەو کارسازی رێکخستنی پەیوەندییە نوێکان دەکەن، با بڵێن هاوڕێیەتی و پەیوەندییەکان، بەڵام ئەوان ناڕۆن بەرەو پچڕانی پەیوەندییەدیپلۆماسییەکان، وەک ئەوەی کە لەپێشدا هەبوو لەگەڵ کێشەی کوردستاندا"

شرۆڤەکاران هۆشداری ئەوە دەدەن ئەگەر ئیسرائیل بە کردار هەستا پشتیوانیکردنی کورد، واپێدەچێت ببێتەهۆی گوشاری زیاتر بۆ سەر پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەنکەرەدا، سەرباری بەرژەوەندییە هاوبەشە گەوورەکانی کە لەنێوانیاندا هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00

XS
SM
MD
LG