Accessibility links

وردەکارى ئۆپەراسیۆنى ئەمڕۆى هێزە عێراقیەکان لە دژی داعش


ئەمڕۆ چوارشەمە هێزە عێراقیەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ ناوچەکانى دەوروبەرى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین و ڕێگەى نێوان بەغدا- کەرکوک ئەنجامدا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک پشتێنى بۆمب رێژکراودا.

لیوا سامر حسێنى فەرماندەى فیرقەى بەرپەرچدانەوەى خێرا، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە پاککردنەوەى ناوچەکەیە لە داعش، کە ماوەیەکە هەوڵى نانەوەى پشێوى دەدەن."

وتیشى"ناوچەیەکى فراوان لەداعش پاککراوەتەوە و دەستگیرکراوە بەسەر ژمارەیەک پشتێنى بۆمبڕێژکراو و شوێنى حەوانەوەى چەکدارانى داعشدا."

لاى خۆشیەوە عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، جەختیکردەوە ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوامى دەبێت، تا ئەو کاتەى داعش لە ناوچەکە پاکدەکەنەوە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمڕۆى هێزە عێراقیەکاندا، پێشمەرگە بە پێدانى زانیارى هەواڵگیرى هەماهەنگ بوو.

جەمال وارانى فەرماندەى پێشمەرگە لە سنوورى خورماتو، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزەکانمان بەناوچەکەدا بڵاوە پێکردووە، نەک هێزە عێراقیەکان سنوورەکانمان ببەزێنن."

ئۆپەراسیۆنەکەى ئەمڕۆى هێزە عێراقیەکان لە کاتێکدایە ژمارەی چەکدارانى داعش و جموجۆڵیان لە دەوروبەرى خورماتو هەتا دێت ڕوو لە زیادبوون دەکات، کە بەپێى نووسراوێکى نهێنى پلانى نوێى ئەو رێکخراوە بڕینى رێگە سەرەکیەکانى نێوان کەرکوک و خورماتووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:46 0:00

XS
SM
MD
LG