Accessibility links

بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولا: ژمارەیەک چەکدارى داعش هاتونەتە نێو شارەکانەوە


ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش بەجلى مەدەنیەوە ڕۆیشتونەتە نێو شار و شارۆچکەکانى پارێزگاى دیالەوە، ئەمەش بەپێى وتەى بەرپرسانى ئەو پارێزگایە.

شێخ یەعقوب لهێبى بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولاى پارێزگاى دیالە کە هاوکات سەرۆک عەشیرەتێکى عەرەبى سونەیە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"زانیاریمان لایە، ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش هاتوونەتە نێو ناحیەى جەلەولاوە."

وتیشى"ئەو خەڵکانەى چەکدارەکانى داعش دەناسن، پـێمان دەڵێن کە زۆریان لەنێو شاردا دەبینین."

بەپێى زانیاریەکانى دەنگى ئەمەریکا، وێنە و ناسنامەى ژمارەیەک چەکدارى داعش لاى دەزگا ئەمنیەکانن، کە پێشتر بە فەرمى چەکدارى داعش بوون و ئێستا بە ریشى تاشراوەوە بۆ نێو شارەکان گەڕاونەتەوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنى بەرپرس لە ناوچە کوردستانیەکانى پارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ژمارەیەکى زۆر چەکدارى داعش هاتوونەتە گوندەکان و رۆژانە پەلامارى خاڵە سەربازیەکان دەکەن."

وتیشى"چەند شەوى رابردوودا دوو موختاریان لە سنورى ناحیەى قەرەتەپە کوشتووە، شەوى رابردووش 5 کەسیان لە ناحیەى سەعدیە رفاندووە، چەندین بۆمبیشیان لە سەر رێگە سەرەکیەکان داناوە."

دواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو، ژمارەیەکى زۆر چەکدارى عەشیرەتى کروى بۆ جەلەولا گەڕاونەتەوە، کە ئەو چەکدارانە پێشتر پشتگیرى داعش و شەڕى پێشمەرگەیان کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:36 0:00

XS
SM
MD
LG