Accessibility links

بەرپـرسانى کەرکوک: حەویجە و دەوروبەرى کەمتر لە 50 هەزار کەسى تێدا ماوە


بەرپرسانى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژە بەوەدەکەن قەزاى حەویجەى ڕۆژئاواى شارى کەرکوک کە تا ئێستا لەژێر کۆنترۆڵى چەکدارەکانى داعشدایە خەڵکێکى زۆر کەمى تێدا ماوە.

کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک،بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"گەر هێرش بکرێتە سەر قەزاى حەویجە رێژەى ئاوارەبوون زۆر کەم دەبێت، چونکە هەموو دانیشتوانەکەى هەڵاتون و ناوچەکەیان چۆڵکردووە."

وتیشى"حەویجە و ناوچەکانى دەوروبەرى کەمتر لە 50 هەزار کەسیان تێدا ماوە، هەموو خەڵک هەڵاتوون بەرەو کەرکوک و ناوچەکانى تر."

لەئێستا ژمارەیەکى زۆر ئاوارە لەناو کەرکوک و کامپەکانى دەوروبەرى نیشتەجێ‌ کراون، کەژمارەى ئاوارەکانى ئەو پارێزگایە بە 110 هەزار خێزان و 650 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت ، کەبەشێک لەو ئاوارانە خەڵکى حەویجەن.

کامیل ساڵەیى قایمقامى ناوەندى شارى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد خەڵکى حەویجە ترسیان لەوە هەبووە هێزە عێراقیەکان هێرش بکەنە سەر ناوچەکانیان و ناوچەکانیان ببنە گۆرِەپانى شەڕ، بۆیە زۆربەیان لە ئێستاوە هەڵدێن و ناوچەکانیان جێدەهێڵن.

وتیشى"دۆخى حەویجە زۆر خراپە و جگە لە توندوتیژى داعش ، خۆراک زۆر بەئەستەم دەست دەکەوێ‌ بۆیە خەڵک ناتوانێت لەوێ‌ بژی."

قەزاى حەویجە و ناحیەکانى دەوروبەرى لەدواى موسڵ بە بەهێزترین پێگەى داعش لەعێراق هەژمارد دەکرێن ، کەتائێستاش لەژێر کۆنترۆڵى ئەو رێکخراوەدان و بەهۆى رێکنەکەوتنى پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان هیچ وادەیەک دیارى نەکراوە بۆ هێرش کردنە سەریان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:02 0:00

XS
SM
MD
LG