Accessibility links

بەیاننامەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە


لە سیـیەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئۆفیسی گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بەیانـنامەیەکی دەرکردووە و تیایدا جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیـیەکان دەکات.

ئەمەش دەقی بەیانـنامەکە:

"ئەمڕۆ سیـیەمین ساڵیادی ئەو کوشتنکاریـیە دڕندانەیەیە کە لە هەڵەبجە ڕوویدا، کاتێک ڕژێمی سەدام حسێن چەکی کیمیایی بەکارهێنا بۆ کوشتنی 5000 کەسی سیڤیلی بێ تاوان لە ماوەی تەنیا بیست خولەکدا، وە زیاتر لە 10000 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەم یادە فەرمیـیە ڕۆژێکی ماتەمینیـیە بۆ هەموو عێراقیـیەکان، وە بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق. شاندی دیپـلۆماتی ئەمەریکا دەچێتە پاڵ تەواوی جیهان بۆ یادکردنەوەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. پـرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی ئەوانە دەکەین کە کەسیان لە خێزانەکانیان لەو ڕۆژەدا لە هەڵەبجە لە دەست دا، وە هاوسۆزی خۆمان دەردەبڕین لەگەڵ ئەوانەی دەناڵێنن لە کاریگەری درێژخایەنی ئەو هێرشە تۆقێنەرە لە پاش سی ساڵ.

لە یادی ئەم ڕۆژە مەرگەساتە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پـشتیوانی خۆی بۆ عێراق دووپاتدەکاتەوە، کە خاکێکە هەمیشە نیشتمانێک بووە بۆ کۆمەڵێکی گەورەی نەژادی و ئاینی بۆ سەدان ساڵ. هەروەها ئەمەریکا پـشتیوانی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ گەلی عێراق لە هەوڵەکانی بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی قێزەوەنی لەم جۆرە، وە دووپاتیشی دەکاتەوە کە پشتیوانیانە لە بەردەوامبوونیان بۆ بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی هەمەڕەنگی گەشاوەی دیموکرات."

XS
SM
MD
LG