Accessibility links

3 گوندى گەرمیان لە ترسى داعش بە یەکەجارى گوندەکانیان جێهێشت


شەوى چوارشەممە چەکدارانى داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیانکردە سەر گوندەکانى گەڵابادى نزیک قەزاى کفرى ناوچەى گەرمیان، دواى شەڕێکى قورس و بەهاناوەچوونى گوندەکە لەلایەن ئاسایش و هێزى خۆبەخشەوە، شەڕەکە بە کوژرانى گوندنیشینێک و برینداربوونى یەکێکى تر کۆتایى هات.

رەمەزان ئیبراهیم کە هاوڵاتیەکى خەڵکى گوندى گەڵابادە، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"چوار رۆژ لەمەوبەر 4 چەکدارى داعش هاتونەتە نزیک گوندەکەمان، بۆیە خەڵکى گوند گەمارۆیان دابوون و دەستگیریان کردبوون، دواتر رادەستى ئاسایشیان کردبوون."

وتیشى"شەوى رابردوو داعش لە تۆڵەى ئەو 4 چەکدارەى، هێرشێکى فراوانى کردۆتە سەرمان و دواى شەڕێکى قورس، گوندنیشینێکمان کە رائیدى سەربازى خانەنیشین بووە کوژراوە و یەکێکى تریش برینداربووە."

گوندەکانى گەڵاباد لە سێ گوند پێکهاتوون و نزیکەى 60 ماڵیان تێدایە، کە ئەمڕۆ سەرجەم ئەو ماڵانە لە ترسى تۆڵەکردنەوەى داعش گوندەکانیان بە یەکجارى جێهێشت.

محەمەد عومەر بەرپرسى کۆمیتەى قەرەتەپەى یەکێتى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەو چەکدارانەى داعش کە هێرشیانکردۆتە سەر گوندەکانى گەڵاباد لەشاخى غەڕەو حەمرینەوە هاتبوون."

وتیشى"هەواڵگیرى عێراق پێشوەخت زانیارى لەسەر جم و جۆڵى داعش هەبووە، بەڵام بەدیاریکراوى نەیانزانیوە ئامانجیان هێرشکردنە بۆ سەر ئەو گوندانە."

ئەو گوندانەى هێرشیانکراوتە سەر دەکەونە نێوان قەزاى کفرى گەرمیان و ناحیەى جەبارەى دیالەوە، کە ناوچەکە لەنێوان پێشمەرگەو هێزە عێراقیەکاندایە و بەم هۆیەوە بۆشایى ئەمنى تێدا دروستبووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00

XS
SM
MD
LG