Accessibility links

سێـیەمین ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر ئێزدیـیەکان


لە ڕۆژی وەکو ئەمڕۆدا و لە 3 ی مانگی هەشتی ساڵی 2014 داعش هێرشێکی فراوان و گشتی کردە سەر شەنگال و خەڵکی ئێزیدی بێ دەسەڵاتی کردە ئامانج و ئەوەی بۆی کرا کوشتی و ئەوانی دیکەشی هەر لە ژن و منداڵ و پـیر و گەنجەوە دەسـتگیرکرد و ماڵ و حاڵیانی بە تاڵان برد.

مامەڵەی داعش لەگەڵ ئێزدیـیەکان هێندە توندبوو کە زۆر کەس و لایەن بە جینۆسایدی ناودێردەکەن، دەڵێن هیچی لەو مامەڵە دڕندانەیەی نازیـیەکان لەگەڵ جووەکان کەمتر نەبووە و بگرە هەندێک تاوانیان لە بەرامبەردا کردوون کە نازیـیەکانیش نەیانکردووە، وەکو کردنی ژنان و کچانی ئێزیدی بە کۆیلە و سەبایا و شتنەوەی مێشکی منداڵە ئێزدیـیەکان و کردنیان بە کەسانی توندڕەو تاوەکو تەقینەوەی خۆکوژیـیان پـێ ئەنجام بدەن.

ڕێـکخراو و دەزگا نێوخۆیی و نێودەوڵەتیـیەکان هەرچەندە بە توندی ئەم ڕەفتارەی داعش لەگەڵ ئێزدیـیەکانیان شەرمەزارکرد، بەڵام هێشتا وەکو پـێویست بە هانای ئەو خەڵکەوە نەچوون کە لەو کوشتنکاری و کۆیلایەتیـیە ڕزگاریان بوو.

هێشتا بەشێـکی زۆری ئێزدیـیەکان لە بارێـکی دەرونی خراپـدان، بە تایبەتی ئەو ژنان و کچانەی توانراوە ڕزگاربکرێن. شەنگال بە وێرانی ماوەتەوە و کارێـکی وەها نەکراوە تاوەکو سەرلەنوێ بنیادبنرێتەوە. ڕاستە هەندێـک ڕێکخراو، بە تایبەتی جیهانیـیەکان، دەسـتی یارمەتی و هاوکاریـیەکان بۆ درێژکردوون، بەڵام لەو ئاستدا نەبووە کە بتوانێت ژیان و گوزەرانیان ئاسایی بکاتەوە.

لە ئەمساڵدا و لەگەڵ نزیکبوونەوەی نەمانی داعش لە پارێزگای موسڵ، خەڵکی ئێزیدی چاویان لە ڕێـیە بۆ ئاوڕدانەوەیەکی جدی بۆ ناوچە وێرانکراوەکانیان و گەڕاندنەوەی خەڵکەکانیان کە لە ئێستادا لە کەمپەکانی ئاوارەیی ئەم شار و ئەو شاری کوردستان هێڵراونەتەوە. هەروەها هیوایەکی گەورەیان هەیە ئەو ژن و کچانەیان ڕزگاربکرێن کە هێشتا لە دەستی داعشدا ماونەتەوە و پاشان چارەنووسی ئەو خەڵکەیان بزانن کە هێشتا بێ سەروشوێنن.

ساڵیادی هێرشی دڕندانەی داعش بۆ سەر ئێزدیـیەکان
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:54 0:00

XS
SM
MD
LG