Accessibility links

پەرلەمانی عێراق: دەبێت دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە بە دەست جیابکرێنەوە


پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا جیاکردنەوە ئەلیکترۆنیـیەکەی دەنگەکانی هەڵبژاردنە گشتیـیەکەی 12 ی مانگی پـێنج هەڵبوەشێتەوە و هەموو دەنگەکان لە سەرانسەری وڵاتەکە بە دەست جیابکرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە و لە دانیشتنێکدا بە ئامادەبوونی 174 پەرلەمانتار لە کۆی 328 پەرلەمانتار، بڕیار درا 100% ی ئەو دەنگانەی لە پـرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایـیە دراون بە دەنگە پـوچەڵکراوەکانیشەوە، جارێکی دیکە بە دەست جیابکرێنەوە.

هەروەها کۆمەڵێک بڕیاری دیکەی گرنگی لە بارەی دەزگا بەرپـرسەکانی هەڵبژاردنەکان داوە، لەوانە 9 دادوەر لە شوێنی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دابنرێن و لە شوێنی بەڕێوەبەری ئۆفیسی پارێزگاکانیش دادوەر دابنرێن.

XS
SM
MD
LG