Accessibility links

عەرەب و تورکمان: دەبێت دەنگەکانى کەرکوک بەدەست بژمێردرێنەوە


عەرەب و تورکمانەکانى کەرکوک پـێشوازى لە بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق دەکەن بۆ ژماردنەوەى دەستى دەنگەکانى کەرکوک، بەڵام یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هۆشدارى دەدات لە جێبەجێکردنى بریارەکە.

ئیسماعیل حەدیدى کەسایەتى سیاسى عەرەبى سونە لە کەرکوک، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بڕیارەکەى پەرلەمانى عێراق بڕیارێکى زۆر گونجاو بوو، چونکە ئەنجامى هەڵبژاردن لە کەرکوک ناسروشتیە."

لە بەرانبەردا رێبوار تەها سەرۆکى لیستى یەکێتى لە پارێزگاى کەرکوک، رۆژى چوارشەمە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەبەغدا، بریارەکەى پەرلەمانى عێراقى بە "نایاسایى و نادەستورى " وەسفکرد، ئاماژەى بەوەکرد ئەوان پابەند نابن پێوەى.

رێبوار تەها، وتى"ژمارەیەکى زۆر لەسندوقەکان لەپارێزگاى کەرکوک دەستیان بەسەردا گیراوە."

لاى خۆشیەوە نەجات حسێن ئەندامى کوتلەى تورکمانى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"گومانەکان لەسەر ساختەکارى و تۆمەتبارى کۆمیسیۆن سەلماون، بۆیە ژماردنەوەى دەستى دەنگەکان بوەتە خواستێکى گشتى."

بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق، یەکێتى نیشتیمانى لە کەرکوک 6 کورسى، هەروەها عەرەب و تورکمان کە ناڕازین لە ئەنجامى پرۆسەکە، سەروو سێ کورسیان هێناوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:28 0:00

XS
SM
MD
LG