Accessibility links

کاندیدێکى کوردى سائیرون: لە 42 کاندیدى کوردى نێو لیستە عێراقیەکان دەرچوونى هیچ کاممان مسۆگەر نیە


کاندیدێکى کورد لە لیستى سائیرونى سەربە رەوتى سەدر، دەڵێت نزیکەى 42 کورد لە نێو لیستە عەرەبیەکاندا خۆیان کاندید کردووە، بەڵام تا ئێستا تەنها ئەگەرى دەرچوونى دوو کورد هەیە، ئەو دووانەش دەرچوونیان مسۆگەر نیە.

ئەو دوو کوردەى ئەگەرى سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانى عێراق هەیە، بریتین لە ئازاد حەمید شەفى بەرپرسى ناوچەى مەندەلى پارێزگاى دیالەى پارتى کە لەنێو لیستى سائیروندا خۆى کاندید کردووە، لەگەڵ ئاراس حەبیب ى کاندیدى لیستى نەسر لە بەغدا.

ئازاد حەمید شەفى بەرپرسى ناوچەىمەندەلى پارتى و کاندیدى لیستى سائیرون، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تائێستا 42 کورد لەنێو لیستە عەرەبیەکاندا خۆیان کاندید کردووە، بەڵام دەرچوونى هیچکاممان مسۆگەر نیە."

سەبارەت بە چۆنیەتى خۆ کاندیدکردنى لەنێو لیستى سائیروندا، لەکاتێکدا ئەو بەرپرسى ناوچەى مەندەلى پارتى یە، ئازاد شەفى کە کوردێکى شیعە مەزهەبە، وتى"پارتى و رەوتى سەدریش لاریان نیە لە خۆ کاندیدکردنى من ، بەتایبەت بەرنامەى رێککەوتن لەنێوان سائیرون و پارتى دا هەیە."

ناحیەى مەندەلى پارێزگاى دیالە ، یەکەم ناوچەى کێشەلەسەربوو کە لەسەر مەسەلەى ریفراندۆم گرژى تێیدا سەریهەڵدا، کاتێک ئەنجومەنى ناحیەکە کە ئازاد شەفى سەرۆکیەتى، بریارى ئەنجامدانى ریفراندۆمى دەرکرد و گروپە شیعیەکانیش هەڵیانکوتایە سەریان.

ئازاد حەمید شەفى ، جەختیکردەوە گەر بشچێتە پەرلەمانى عێراق، لە مەندەلى دەمێنێتەوە و بەرێگەى یاسایى و دەستورى کار بۆ جێبەجێکردنى مادەى 140 دەکات.

سەبارەت بە دۆخى ئێستاى کورد لەمەندەلى، ئازاد شەفى وتى"دۆخى کورد لەمەندەلى باش نیە، لەلایەک حەشدى شەعبى فشارمان دەخاتە سەر و لەلاکەى تر داعش هێرشمان دەکاتە سەر."

ناحیەى مەندەلى سەربە پارێزگاى دیالە، کە یەکێکە لە ناحیە دوورە دەستەکانى سەربە قەزاى خانەقین و پێشتر لەلایەن بەرپرسانى کوردەوە ئیدارە دەدرا، بەڵام ئێستا حەشدى شەعبى باڵادەستە بەسەریدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00

XS
SM
MD
LG