Accessibility links

بەشێک لە دەنگدەران داوا لە حزبەکان دەکەن بەدوای دەنگەكانیان بڕۆن


هەندێک لە هاوڵاتیان داوا لەو لایەنانە دەکەن کە ناڕازین لە ئەنجامی هەڵبژاردن بەهۆی "ساختەکاریەوە"، پێداگربن لەسەر بەدەستهێنانەوەی مافەکانیان بە ڕێکاری مەدەنی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لایەنی تۆمەتبارکراو کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە ڕەتیدەکاتەوە ساختەکاری کردبێت.

دوای ئاشکراکردنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شەش لایەنی کوردی داوای دوبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن بە تۆمەتی ئەنجامدانی ساختەکاریی لە پرۆسەکەدا بە شێوازی ئەلیکترۆنی.

پرسی ئەنجامدانی ساختەکاریی بێهیوایی لای دەنگدەران دروستکردووە بە جۆرێک کە متمانەیان بە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو نەمێنێت، هەربۆیە بە پێوێستی دەزانن ئەو پارتانەی کە خۆیان بە مافخوراو دەزانن شەقام بجوڵێنن بۆ بەدەستهێنانەوەی مافی دەنگدەر، یان لە ڕێگەی کۆمسیۆنەوە بەدوای پرسەکەدا بڕۆن، یان پرۆسەی سیاسی بایکۆت بکەن.

شه‌ش لایه‌نه‌ ناڕازیەکە لە ئەنجامی هەڵبژاردن بریتین له‌ هەریەکە لە (هاوپه‌یمانی، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شیوعی).

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:21 0:00

XS
SM
MD
LG