Accessibility links

شەش لایەنی سیاسی لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خوپێشاندان دەکەن


ژمارەیەکی زور لە ئەندام و لایەنگر و کاربەدەستانی شەش لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە خوپێشاندانێک چوونە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کە بۆ خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو.

لە خوپێشاندانەکەدا داوایان کرد هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە جێناکوکەکان دووبارە بکرێتەوە لەبەر ئەوەی وەک خویان دەڵێن ساختەکاری لەم پرۆسەیەدا کراوە و دەنگی ئەو شەش لایەنە ئەوە نیە کە بویان هاتووتەوە ، ئەو شەش لایەنە پێکهاتوون لە بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری و بزووتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شیوعی ، ئەوان دەڵێن رێکاری یاسایی و سیاسی دەگرنە بەر بۆ وەرگرتنەوەی مافی هاووڵاتیان و لە خوپێشاندان و گردبوونەوە و مانگرتن بەردەوام دەبن و هەروەها رێگای دبلوماسیش دەگرنە بەر بۆ فشار دروستکردن لەسەر کۆمسیۆن و پارتە دەسەڵاتدارەکان تا دووبارە وەک خویان دەڵێن مافی هاووڵاتیان پێیان بدرێتەوە ، لە بەرامبەردا پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن دەنگی ئەوانیش کەمی کردووە و ناڕازین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG