Accessibility links

رێگە بە حیزبە کوردیەکان نەدراوە لە ناحیە کوردستانیەکانى دیالە بانگەشە بکەن


هێزە عێراقیەکان تا ئێستا رێگەیان بە حیزبە کوردیەکان نەداوە لە ناحیەکانى سەربە قەزاى خانەقینى پارێزگاى دیالە بنکە دابنێن بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن، ئەوەش لە کاتێکدایە 10 رۆژ بەسەر دەستپێکردنى بانگەشەدا تێپەڕیوە.

شێخ یەعقوب لهێبى بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولا، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تا ئێستا حیزبە کوردیەکان لە نێو جەلەولادا بانگەشەیان دەست پێنەکردووە، چونکە هێزەکانى حەشدى شەعبى ئاگاداریان کردوونەتەوە کە قبوڵ ناکەن بارەگا دابنێن."

وتیشى"کاندێکى کورد دوو وێنەى لە جەلەولا دانابوو، دواى چەند کاتژمێرێک وێنەکانیان لێکردەوە."

بەپێى وتەى بەڕێوەبەرى ناحیەى جەلەولا کە عەرەبى سونەیە و لەلایەن کوردەوە پۆستەکەى پێدراوە، هێزە عێراقیەکان، کوردەکان چاوترسێن دەکەن تا نەچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و دواجار بیسەلمێنن کورد کەمینەیە لە ناحیەکە.

ئەو ناحیانەى سەربە ناوچە کێشە لە سەرەکانى پارێزگاى دیالە کە تائێستا رێگە بە هێزە کوردیەکان نەدراوە بارەگاو بنکەى بانگەشەى تێدا دابنێن، بریتین لە ناحیەکانى جەلەولا و سەعدیەو قەرەتەپە، بۆیە هێزە کوردیەکان لەناو قەزاى خانەقیندا بانگەشەیان چڕکردۆتەوە.

ئەیاد کەرکوکى بەرپرسى دەڤەرى خانەقینى هاوپەیمانى و دیموکراسى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئێمە لەو ناحیانە بانگەشە دەکەین و دەچینە نێو خەڵکەوە، کە رێگە بەحیزبە کوردیەکان نادرێت بارەگا دابنێن."

لە هەڵبژاردنى پێشوترى عێراقدا کاتێک زۆربەى ناوچە کێشەلەسەرەکانى دیالە لە ژێر کۆنترۆڵى کورددا بوو، لیستى کوردى دوو کورسى پەرلەمانى عێراقى بەدەست هێنا، بەڵام پێشبینى دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا کورد گەر بیهێنێت، تەنها یەک کورسى بەدەست دێنێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:57 0:00

XS
SM
MD
LG