Accessibility links

دەقی چاوپـێکەوتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق


دکتۆر بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وتوێژێکدا کە ئەحمەد زێباری پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ئەنجامی داوە باس لە چەندین پرسی گرنگی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکات.

پـرسیار: دکتۆر بەشیر چ جۆرە ھەڵسەنگاندنێکت ھەیە بۆ کاری حکومەتەکەی دکتۆر عادل عەبدولمەھدی پاش تێپەربونی ئەو ماوەیە پێت وایە ئەم حکومەتە بتوانێت عێراق ھەر ھیچ نەبێت لە بەشێک لە قەیرانەکان دەربھێنێت ؟

وەڵام: ئەو بەرنامەی کە پێشکەشکردبوو بەرێز عادل عەبدولمەھدی بۆ حکومەتەکەی خۆی بەرنامەیەکی تێرو تەسەل بوو بەرنامەیەکی پڕاو پڕبوو لە خزمەت کردن و لە دوبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق بە تایبەت بۆ ئەو شارە وێرانکراوەکان وە بۆ ھەر کارێکیشی وادەیەکی بو دانابوو سەقفێکی زەمەنی دانابوو بە سێ قوناغ ھەندێک کارەکان قۆناغی A بوی دانابوو لە مانگێک تا سێ مانگ قۆناغێک B بووی دانابوو لە سێ مانگ تا شەش مانگ قۆناغی C یشی دانابوو نزیکەی ساڵێک یان ساڵێک تەواو بکات وەک وتمان بەرنامەیەکی تێرو تەسەل بوو بەڵام ئێمە ناتوانێن بریار لەسەر کارەکانی بدەین بە شێوەیەکی تەواو لەبەر ئەوەی تا ئێستا کابینەکەی تەواونەبووە چوار وەزارەتی ماوە کە تەواونەبووە کەواتە ئێمە ناتوانین بڵێین بۆ ئەو بەرنامەیەی کەتو پێشکەشت کردبوو جێبەجێت نەکردووە چۆنکە دەڵێت ئێوە حکومەتەکەم بۆ تەواو بکەن تا بتوانم بەرنامەکەی خوم جێبەجێ بکەم پێم وایە بەرنامەیەکی باشی دەست پێکردبوو ھەوڵیشی داوە ھەوڵەکە زیاتر پاش تەواوبونی کابینەکەی بە دیار دەکەوێ ھەرچەندە ئێستا پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی وەرزی یاسادانانی دووەمدایە کەلە نۆی سێ دەست پێ دەکات دانیشتنەکە میوانداری بەرێز عادل عەبدولمەھدی دەکات بۆ ئەوەی کە ڕاپورتی خوی پێشکەش بکات لەو ماوەی رابردوو چی کردووە من دڵنیام لەوێش باسی ئەوە دەکات دەڵێت باسی ئەو بەڵێنانە کە وەعدم پێدا بەڵێنم دا جێبەجێی بکەم نەمتوانی بیکەم یەکێک ڵەو ھۆکارە ئەوەبوو کە کابینەکە تەواو نەبووە پاش تەواوبوونی کابینەکە ئێمە دەتوانین لێپێچینەوە لەگەلیدا بیکەین ئەمە لەلایەک لەلایەکی دیکەشەوە بەراستی بوونی ھێزی سیاسی لەدەرەوەی حکومەت وە بوونی ھێزی سیاسی لە دەرەوەی پەرلەمان دیسان کێشەیەکی دیکە دروست دەکات ھەم بۆ پەرلەمان و ھەم بۆ حکومەت لەبەر ئەوە وا پێویست دەکات ھەموو ململانێیە سیاسیەکان لە ناو پەرلەمان بن وە حکومەتیش خەریکی پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی خوی بێت بەڵام نە پەرلەمان دەتوانێت بریارە چارەنوسسازەکان بدات و نە حکومەتیش دەتوانێت وەکو پێویست ئەم خزمەتگوزارییانە پڕۆژەی گەورە جێبەجێ بکات لەبەر ئەوەی زوربەی بریارەکان لەدەرەوەی پەرلەمان دەدرێن سەرکردە سیاسیەکان ئەوانەی کە دەریش چون بۆ پەرلەمان ناویشیان پەرلەمانتارە بەڵام زۆربەیان تا ئیستا نەھاتون سوێندی یاسایی بخون نەھاتن لەپەرلەمان دابنیشن و لەوێ بریارەکان بدەن بویە تا ئیستا بریاری چارەنوسساز لەدەرەوەی پەرلەمان دەدرێت ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی ئەوەیە لەوانەیە کە حکومەتیش ئیفلیچ کردبێ نەیتوانی بێت وەکو پێویست بەرنامەی خۆی جێبەجێ بکات بەڵام بە ھەر حاڵ ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین لە دانیشتنی وەرزی دووەمی یاسادانان کابینەکە بو حکومەت تەواو بکەین ئینجا لێپێچینەوە لەگەلیدا بکەین .

پـرسیار: لەنێو پەرلەمانی عێراقدا چۆن رەفتار لەگەڵ بڕیارەکانی عادل عەبدولمەھدیدا دەکرێت وەک دەزانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەر بە لایەنێکی گەورەی نێو پەرلەمانی نیە ؟

وەڵام: پەرلەمان کارەکەی ئەوەیە ھەم یاسا دادەنێت بۆ حکومەت وە حکۆمەت پێویستە جێبەجێی بکات بویە پەرلەمان ناوی دەسهەڵاتی یاسا دانانە وە حکومەتیش ناوی دەسهەڵاتی جێبەجێ کارە وە کاری دووەمی پەرلەمانیش ئەوەیە بە دواداچوون و چاودێری کردنی حکومەتە ھەر بڕیارێک کە حکومەت دەری دەکات ئەو بریارە ئێمە تەماشا دەکەین ئایا ئەم بریارە لە چوارچێوەی بەرنامەی خویەتی یان لەدەرەوەی بەرنامەکەی خویەتی ئەگەر لەدەرەوەی بەرنامەکەی خوی بێت پێ دەڵێین بۆ لەناو بەرنامەکەی خوت نیە بۆ ئەم بریارە پێچەوانەی ئەو بەرنامانەی کە تو پێشکەشت کردووە بو ئێمە کەواتە دەبێت ھەر کارێک ھەر بریارێک کە حکومەت دەیکات لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیە دابێت کە ئەو پێشکەشی ئێمەی کردووە وە ھەر وەزارەتێکیش کە بڕیارێک دەدات یان کارێک دەکات پێویستە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتەکەی خویدا بێت ئینجا ئێمە لەپاشان چاودێری دەکەین دەزانین تا چ ڕادەیەک جێبەجێی کردووە تا چ ڕادەیەک پێشکەوتو بووە لەم بارەیەدا تا ئێستا پەیوەندی نێوان پەرلەمان و حکومەت پەیوەندیەکی ئەکتیڤە پەیوەندیەکی نورمالە وە ئێمە بە چاک بە باش سەیری دەکەین وە پێویستە ئەم تەنسیق و ھەماهەنگیە لە نێوان پەرلەمان و لە نێوان حکومەتدا ھەبێت تا بتوانین کارەکان بەشێوەیەکی باش بەرێوە بچێت دەنا وەکو زاڵبون بەسەر یەکدی یان چاولێک شورکردنەوە یان ھەر یەک ڵە پەرلەمان و حکومەت بیەوێ ئەویدیکە قورخ بکات یان ئەوی دیکە وەلاوە بنێت ئەمە خزمەت بە وڵات ناکات.

پـرسیار: قەیرانی ئاینزایی لە عێراقدا یەکێکە لە دوسیە مەترسیدارەکان بە رای ھەندێک چاودێر گومان و پرسیارێکی زور دەخاتە سەر ئایندەی عێراق ئایا ئێستا عێراقیەکان سەرکردە باڵاکانیان بەپیێ ئەو ئەزمونەی کە جەنابت ھەتە لە بەغدا لەوە تێگەیشتون کە ئەم قەیرانە ئەم تایفەگەریە چیدی ناتوانێت لەبەرژەوەندی خەڵکی عێراقدا بێت ؟

وەڵام: وا بزانم ئەو مەسەلەیە مەسەلەیەکی حوکمێکی دیموکراتی یان حوکمێکی ئاینیە بەلای مەزھەبەوە ئەمە سەرکەوتوو نەبووە و سەرکەوتۆش نابێت بەڵگەش ئەوەیە تا ئێستا قورخکاری ماوە گەندەڵی لە ئاستێکی بەرزدایە تاکو ئێستا حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق کە لەسەر ئەساسێکی ئاینی دامەزرابوو نەیانتوانی عێراق ئاوەدان بکەنەوە وە نەیانتوانی خزمەتگوزاری باش پێشکەش بە شارەکان بکەن جگە لەھەرێمی کوردستان کە هەرێمی کوردستان بە راستی لەمەسەلەی خزمەتگوزاری و مەسەلەی بەرەو پێش چونی ئیداری سیاسیدا زور جیایە لە عێراق ئەمە نەک بە گوتەی ئێمە بەلکو بە گوتەی خەڵکانێکی دانیشتووی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ئەوان دەڵێن ھەرێمی کوردستان قۆناغی زور لە پێش ئێمەیە لە بواری ئاوەدانی لەبواری سەقامگیری ئیداری و ئەمنیشدا بەڵگەش بۆ ئەمە ئەوەیە کە بینیومان بەم دوایانە چەندین خوپێشاندان خوپێشاندانی ناڕەزایی لەشارەکانی ناوەراست و باشوری عێراقدا ئەم خەڵکە نارازیبووە لە ئەدای حکومەتە یەک لەدوا یەکەکان لە 2003 وە تا ئێستا بەناوی ئەوە بە ناوی مەزھەب و بەناوی دینەوە کە حوکم دەکرا خەڵکانێکی ھاودیدی ھەمان مەزھەب یان خەڵکانێکی سەر بە ھەمان مەزھەب سەر بە ھەمان تایفە ئینجا گلەیی و گازندەیان لەو کەسانە دەکرد کە بە ناوی مەزھەبەوە حوکمیان کردووە بەناوی مەزھەبەوە حکومەتیان پێشێلکردووە وە گوتیان ئێوە سەرنەکەوتن نەتانتوانی خزمەتگوزای پێشکێش بکەن وە ئێمە لە نەھامەتیەکان رزگار بکەن وە بەسە بۆ ئەوە کە تاکو ئێستا شارێکی وەکو بەسڕا شارێکی وەکو ناسڕیە شارێکی وەکو عەمارە سەماوە تا ئێستا بچوکترین خزمەتگوزای تێدا پێشکێش نەکراوە تا ئێستا لەسەدا ھەشتاو پێنجی گەنجانی ئەم شارانە بێکارن دەسۆرێنەوە بە بێکاری لە بێکاریشدا زور شتی خراپ دروست دەبێت ئەم گەنجانە لەوانەیە زوربەیان ڕوو لە گرووپە تیروریستیەکان دەکەن لە بێکاری لە نەبوونی بژێوی ژیان ڕوو لە ماددە ھوشبەرەکان دەکەن ڕوو لە زور شتی دیکە دەکەن کە پێچەوانەی بەرژەوەندی خویان و ولاتەکەشیانە بەسە بەڵگە بۆ ئەوە تاکو ئێستا شارێکی وەکو بەسڕە لەسەدا ھەشتاوپێنجی بودجەی عێراق لەبەسڕە دابین دەکرێت ڕۆژانە سێ ملیون و نیو بەرمیل نەوت دەردەھێنرێت وە بودجەکەی دەچێت بۆ عێراق ئینجا ئەم شارە ئاوی خواردنەوەی نیە بیخواتەوە شەقامێکی چاک و باشی تێدا نیە ئەم خەڵکە ھەمووی کە دەردەچن بۆ نیشاندانی نارەزایی خویان و بۆ خوپێشاندان ھەمووی لەبەر ئەوەیە داوای خزمەتگوزاری دەکەن داوای مافەکانی خویان دەکەن داوای ئاوێکی خاوێن دەکەن داوای کاردەکەن داوای ژیانێکی پڕ کەرامەت دەکەن کە لەدەستوری عێراقیدا ھاتووە عێراقیەکان شایستەی ژیانێکی کەرامەت و رێزن بویان دابین بکرێت ئەو ھەموو بودجەی زەبەلاحەی عێراق ئینجا بەشی ئەوە ناکات کە خزمەتگوزاری دابین بکرێت ئەمە ھەمووی لە پایەی چی ھەموو لە پایەی ئەم فەلسەفە مەزھەبی تایفەگەری کە حکومەتەکان لەسەری دامەزرابوون بویە تا ئێستا ھەم لایەنە سیاسیەکان ھەم سەرکردە سیاسیەکان ھەم جەماوەری عێراقیش بە تایبەتی باشوور و ناوەراست کە زوربەیان سەر بە ھەمان مەزھەبن ئەمان دژی ئەوەنە کە چیدیکە مەزھەب یان تایفەگەری ببێتە ئەساس بو حکومڕانی عێراق.

پـرسیار: زور جەخت لەوە دەکرێتەوە کە شەڕی داعش بەرەو کوتایی ھاتنی یەکجارەکی دەروات وەک دەزانرێت ھێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێکھێنرا ئایا لەگەڵ کۆتایی ھاتنی داعش ھێزەکانی حەشدی شەعبی ھەڵدەوەشێنڕێتەوە لە عێراقدا؟

وەڵام: داعش کۆتایی نەھاتووە وە لە ئایندەیەکی نزیکیشدا من پێشبینی ناکەم کۆتایی بێت لەوانەیە لەڕووی سەربازیەوە لەڕووی ڕوبەروبوونەوەی سەربازیەوە ھەندێک لاوازبوبێت وە ھەندێک شوێنی لەدەست دابێت لە عێراق شوێنەکانی کەمبونەتەوە کە لە دەستی ماوە بەڵام لەڕووی فیکرییەوە لەڕووی دیدو بۆچوونەوە ئەم ئایدیە ھەیە لەناو گەنجاندا وە لەناو عێراقدا وە یەک لەھۆیەکان وەک گوتم نەبونی خزمەتگوزاریە شکستھێنانی حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی عێراق لە رزگارکردنی عێراق لەو ھەموو نەھامەتیە نەگبەتیانە وای کردووە کە تیرور وە ئەم گرووپە تیروریستیانە زیاتر گەشە بکەن و خەڵک ڕوویان تێبکەن بۆ ئەوەی بەلای کەم بژێوی ژیان لای ئەوان دەست بکەوێت بویە بیری توندڕەوی ئەوە ھەر ماوە پێویست بەوە دەکات هەر ھەمومان حکومەت پەرلەمان نوخبەی سیاسی و ڕۆشنبیری وە دامەزراوە ئاینییەکان دامەزراوە ڕوشنبیریەکان دامەزراوە میدیاییەکان ھەر ھەمویان یەک بەرنامەی توکمەیان ھەبێت لە قۆناغ بە قۆناغ بۆ ڕۆبەروبونەوەی بیری توندڕەوی شان بەشانی ڕووبەروبونەوەی عەسکەری چونکە تەنھا ڕووبەروبونەوەی عەسکەری بۆ ئەو مەسەلەیە بەس نیە بەڵکو پێویستە ڕووبەروبونەوەیەکی ئایدۆلوژیانەش بکرێت دژ بە ھەموو بیرێکی تونڕەوی لە عێراقدا.

پـرسیار: ئێستا کە حەشدی شەعبی ماوەتەوە لە بودجەی عێراقیشدا داراییەکی بۆ تەرخانکراوە داراییەک کە زیاتر لەو داراییەی بو پێشمەرگە و لەشکری عێراقی دادەنرێت، کێن ئەو جیاوازیەیان دروست کردووە ئایا ئێرانیەکانن یان عێراقیەکان؟

وەڵام: حەشدی شەعبی دیارە کە بە فەتوای مەرجەعیەت دروست بووە بۆ ڕووبەروبونەوەی تیرور ڕووبەروبونەوەی داعش ئەمە پێویستە رێکبخرێتەوە لەناو سوپای عێراقدا چونکە بەپێی دەستوری عێراقی ناکرێت ھیچ ھێزێکی چەکداری لەدەرەوەی سوپای عێراق لە دەرەوەی ھێزی نیزامی عێراقیدا بوونی ھەبێت بویە ئەمڕۆ سوبەی پێویستە بە زوترین کات ئەگەر دەیانەوێ وەزعی حەشدی شەعبی بێتە وەزعێکی یاسای و دەستوری پێویستە ئەم دامەزراوەیە جێی بکرێتەوە لەناو سوپای عێراقدا ئینکار ناکرێت ڕۆلیان ھەبووە لەڕووبەروبونەوەی داعش و تیرور شان بەشانی ھێزەکانی پێشمەرگە شان بەشانی ھێزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدرالی ڕولێکی باشیان بینیوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشداین لەچوارچێوەی یاسا و دەستوریدا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت وە چیدی ئەو میلیشیانە نەمێنێ لەدەرەوەی یاسادا.

پـرسیار: لەپازدە ساڵی رابردودا زور گوێمان لەگلەیی و گازندەی خەڵک دەبوو کەلە نوێنەرانی کوردیان دەکرد ئەوانەی لەبەغدان کە وەکو پێویست خزمەتیان بە خەڵکی هەرێمی کوردستان نەگەیاندووە ، ئەی بۆ ئێستا چۆن ؟ لەکاتێکدا پەرتەوازیەکیان پێوە دیارە نەک هەر لەهەرێمی کوردستان بەڵکو لەعێراقیش؟

وەڵام: ئێمە ناڵێین ئەوانەی پێش ئێمە لەنوێنەرانی کورد لەبەغدا هیچیان نەکردوە چونکە لەوانەیە لەچوار ساڵی دیکە خەڵک هەمان قسەش بە ئێمە بڵێت ئەوان کاریان کردوە بەڵام لەوانەیە کەش و هەوای سیاسی ئەوکات هەرئەوەندەبێت هەرئەوەندە مەوداو مەجالی ئەوانیان دابێت وە هەلیان بۆ رەخسابێت ئەوەندە کارەبکەن بۆ ئێمە ئێستا لەوانەیە هەلێکی باشتر هەیە کەبتوانین باشتر پێشکەش بکەین ئەمە مانای ئەوە نیە ئێمە لەوان باشتربین ئەوان بەپێی توانای خویان بەپێی ئەوهەلو مەرجەی ئەوکات هەبووە کاری خویان کردوە ئێمەش بەپێی ئەو هەلومەرجەی کە ئێستا هەیە ئەم کارانە ئەنجامی دەدەین ئێستا پەیوەندی نێوان هەرێم و نێوان بەغدا ڕوو لەباشیە ڕوو لەکرانەوەیە بویە ئێمە دەست کراوەترین لەئیش ولەکارو لەماندوبون لەبەر ئەوە ئێمە ئومێد دەخوازین کەئەم پەیوەندیە بەرەو باشی بروات بتوانین ئێمەی نوێنەری کورد لەبەغدا زیاتر داکوکی لەماف و داخوازی میلەتی خومان بکەین بەدڵنیایەوە ئێمە چەند فڕاکسیونە کوردستانیەکان لەبەغدا چەندە لەیەک نزیک بین و چەندە تەنسیق لەنێوانماندا هەبێت ئەوەندە دەتوانین کاری زیاتر بکەین دەتوانین دەستکەوتی زیاتر بومیلەتی خومان بەدەست بێنین ئەم لێک نزیکبونەوەی بەغدا لەکوێیەوە دێت سەرچاوەکەی لەکوردستانە ئەگەر لایەنەکانی کوردستان وە حیزبە کوردیەکان لەکوردستاندا گرژیەکان کەم بکەنەوە لێک نزیک ببنەوە رێکەوتن لەنێوانیاندا هەبێت ئەوکات ئێمەش لەبەغدا زیاتر لەیەک نزیک دەبینەوە گرژی لەنێوانماندا نامێنێت بەڵام ئەگەر لێرە گرژی هەبێت بێگومان ئەم گرژیانە ڕەنگ دەداتەوە لەسەر پەیوەندیەکانمان لەبەغدا بۆ ئەم مەبەستەش پێش ماوەیەک ئێمە دەستمان کرد بەزنجیرە سەرەدانێک بو لای لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان وە پێمان گوتن بەڕاشکاوانە ئەگەر ئێوە لێرە رێک نەکەون ئەوا داوای رێککەوتن لەئێمەش نەکەن لەنوێنەرانی کورد لەبەغدا رێک بکەوین چونکە رێک نەکەوتنی ئێوە لێرە ڕەنگ دەداتەوە لەسەر رێککەوتنی ئێمە لەبەغدا بویە داواتان لێدەکەین ئێوە رێک بکەون وە هەندێک لە سەقفی داواکاریەکانتان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەو تەوافوقەو ئەورێکەوتنە لەنێوانتان هەبێت ئەو گرژیەی نێوانتان هەم هەرێمی کوردستان رزگاردەبێت لە ناخوشی و تەنگو چەلەمە هەم ئێمەش لەبەغدا زیاتر بەرگری لەماف و داواکاریەکانی هەرێمی کوردستان بکەین .

پـرسیار: ئەگەر ئەو بڕە نەوتەی کە عێراق دایناوە هەرێمی کوردستان ڕادەستی بکات لەبەرامبەردا بودجەی بۆ بنێریت ئەو بەشەبودجەیەی کە بوی دیاریکراوە مەبەستمە بزانم چین ئەوگرفت و بەربەستانەی کە ئەگەر هاتوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو نەوتەی ڕادەستی بەغدا نەکرد وەک بینیومان لە خوپێشاندانەکانی فەرمانبەران داوایان دەکرد هەرێمی کوردستان نەوتی خوی ڕادەستی بەغدا بکات لەبەرامبەردا موچەکانیان بو بنێرێت؟

وەڵام: فەرمانبەران و موچەخوران وپێشمەرگە حەقی خویانە داوای شایستە دارایەکانی خویان بکەن داوای موچەی خویان بکەن بەڵام دەبێت ئێمە بزانین لەبەغدا داواکاریەکانی ئێمە تەنها موچە نیە وە شەڕی ئێمە لەبەغدا تەنها شەڕی موچە نیە شەڕی ئێمە شەڕی خاکە شەڕی ئێمە زور گەورەترە لەنەوت و بودجەو لەوشتانە ئێمە شەڕێکی نەتەوەیی دەکەین بەدرێژایی ساا شەڕ لەگەڵ عەقلیەتێک دەکەین لەبەغدا کەدان بەکورد دانانێت بەقەوارەی سیاسی ئەو کێشانەی کە رابردو بووە فرۆشتنی نەوتی خومان ئەوە تەنها بۆ ئەوەبووە کەوا ئێمە هەرێمی کۆردستان بپارێزین لەهەیمەنەتی بەغدا سیاسەتی بەغدا کەلە ماوەکانی رابردوو چەندین بریارو چەندین رێکاری دژ بەهەرێمی کوردستانیان جێبەجێ دەکرد بویە زەمانەت نەبوو کە دیسان بەغدا سیاسەتێکی توند و سنتراڵ دژی ئێمە بەکارنەهێنیت وە ئەو زولمانەی کە لەئێمەی کردووە دووبارەنەکاتەوە و بویە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بریاریاندا نەوت بیفروشن هیچ نایاسایی نیە نەوتی خوی بفروشێت بودجەی خوی دابین بکات هەمو شتێک لەبودجە پارەی پڕۆژەکان نەفەقاتی حاکیمە بۆ کوردسانی دابین نەدەکرد بویە هەرێمی کوردستان ناچاربوو بریاریدا نەوتی خوی بفروشێت بۆ ئەوەی بودجەی خوی دابین بکات ئێستاش ئەگەر بزانین هەمو مافە داراییەکان مافە ئابوریەکانی خومان بو دابین بکات ئێمە بو ئەو بار قورسیە دەخەینە سەر ملی خومان فەرموو با نەوتەکەی بفروشن حەقەکەی خومان بداتێ ئێمە دەمانەوێت بژین وەکی هەموو میلەتێک لە عێراق چ مافێکی هەبێت بەڵام کە ئەو مافەمان نیە ئەو مافانەی لە 2003 وە لێمان زەوتکراوە ئەو شەراکەتەو تەوافوقەی کەهەبووە ئەمە نەکرا بەڵکو بەشی ئێمە لەو تەوافوقە تەنها زوڵم و زورداری و کوشتن و ئەنفال و زیندان و کیمیا باران وە زیندە بەچاڵ و ئەنفال کردنی 180 هەزار کەس بوو بویە پاش 2003 ئێمە چاوەرێ بوین ئەمانە لەسەر لابچن وە شتێکی دیکە بهێتە گۆڕێ مافمان بدرێتێ بەڵام مافەکانمان نەهات ئەگەر بێتو ئەم نەوتە تەسلیم بکرێتەوە پێویستە حکومەتی بەغدا هەموو شایستە دارایەکانمان بداتێ هەمو قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکان بدات کە چەند ساڵە لەهەرێمی کوردستان کاریان کردووە ئەمەیە کە نایکرێ بەغدا هەمو شایستە دارایەکانی کۆمپانیا نەوتیەکان نادات بویە هەرێم ناچارە ئەم شتە بکات بویە لەناو یاسای بودجەی 2019 جێگیرکراوە بویە ئەگەر نەوت ڕادەست بکات مامەڵەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چۆن بێت وە ئەگەر ڕادەست نەکات چون بێت کەواتە ئەگەر نەوتیش ڕادەست نەکات ئەمە شتێکی یاسایی یە ئەوکات بەغدا هەڵدەستێ بەبڕینی ئەوەندە بودجە لەو 250 هەزار بەرمیل نەوتەی کەدانراوە دەبڕێت بەڵام شایستە دارایەکانی فەرمانبەران و پێشمەرگە و ئەو بەشە میزانیەی کە تەرخانکراوە بۆ گەشەپێدانی پارێزگاکان .

پـرسیار: ئایا هیچ گەرەنتیەک هەیە کە ئەم حکومەتەش وەکو حکومەتەکانی تر نەکات یاخود هیچ رێککەوتنێک کراوە و لایەنی سێیەم بەشدارە؟

وەڵام: گەرەنتی ئەم جارە وەکو ئەوانی تر نیە هەمو ئەو ئتیفاقانەی کراون لە 2009 وە هەموو ئتیفاقێک زارەکی بوونە لە نێوان سیاسیەکانی هەرێم و بەغدا بووە بەیاسا نەچەسپاوە بەنوسراو نەبووە کە ئێمە بتوانین دیفاعی لێ بکەین یان لە دادگای فیدرالی شکات بکەین ئتیفاقی سیاسی بووە لەگەڵ تێکچونی پەیوەندی سیاسی ئتیفاقەکە هەڵوەشاوەتەوە بەڵام ئەمجارە لەناو یاسا جێبەجێمان کردووە جێگیرکراوە کە بەشی هەرێمی کوردستان ئەوەیە و نەوت تەسلیم بکات ئاوایە ئەگەر تەسلیم نەکات ئاوایە بویە بەشە بودجەی فەرمانبەران چەسپیوە بویە حکومەت ناتوانێت دژی یاسا بوەستێتەوە هەر کاتێک حکومەت ئەم بەشە بودجەیە دابین نەکات ئێمە وەکو نوێنەرانی کورد لەپەرلەمان ئێمە لەدادگای فیدرالی شکات دەکەین بویە ناتوانێت.

پـرسیار: زورجار لە عێراق یاساکان پێشێلدەکرێن بویە پرسیارم کرد لایەنی سێیەم هەیە لەنێوان ئەم رێکەوتنانەی کەلە نێوان هەرێم و بەغدا دەکرێن؟

وەڵام: لایەنی سێیەم ناتوانێت بێتە ناو رێکەوتنەکە چونکە عێراق وڵاتێکی سیادیە سیادەی خوی هەیە ناکرێت بچێت لایەنێکی تر بێنیت ئەمە ناکرێت تەنها زەمانەت دەستورە و یاسایە بەڵام وەکو جەنابت گوتت یاسا پێشێل دەکرێت بەڵێ وایە تا ئێستا 55 مادەی دەستور جێبەجێ نەکراوە پێشێلکراوە بویە ئەگەر لە وڵاتێک زەمانەت بۆ دەستور نەبێت زەمانەت بۆ یاساش نابێت بویە ئێمە ئەوەندە بەکاربێنین وەکو شاهید شکایەت لەدادگای فیدراڵی لێ بکەین گەر وەڵام نەدراینەوە لەدادگای نێودەوڵەتی شکات بکەین.

پـرسیار: ئەی بەدیلی ئێوە چیە ئەگەر ئەمجارە بۆ نمونە بودجەو موچەی هەرێمی کوردستانیان بڕی؟

وەڵام: ناتوانێت بیبڕیت لەبەر ئەوەی بەدیل یاسایە شکات دەکەین مافەکانی خومان وەردەگرینەوە.

چاوپـێکەوتن لەگەڵ دکتۆر بەشیر حەداد
please wait

No media source currently available

0:00 0:21:11 0:00

XS
SM
MD
LG