Accessibility links

ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی گونده‌ژوور


Iraqi Kurdistan

له‌ سه‌ر بڕينى دار شه‌ڕ ده‌كه‌وێته‌ نێوان چوار برا و چه‌ند پێشمه‌رگه‌يه‌كى كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێرى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران به‌و هۆيه‌وه‌ دوو برا كه‌ هاووڵاتى گوندى گونده‌ ژوورى حاجى ئومه‌ران كوژران و دووى تريش برينداربوون، ئه‌م ڕووداوه‌ كاردانه‌وه‌ى زورى لێكه‌وته‌وه‌ هاووڵاتيانى باڵه‌كايه‌تى به‌چه‌كه‌وه‌ هێرشيان كرده‌ سه‌ر باره‌گاكانى حيزبه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و باره‌گاكانيان لێ سوتاندن ، يه‌كێك له‌ برينداره‌كان ئه‌ندمى كوميته‌ى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستانه‌.

لوقمان وه‌ردى به‌رپرسى كۆميته‌ى چومانى يه‌كێتى نشتيمانى كوردستان به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت دوو ساڵه‌ باره‌گاكانى ئه‌م حيزبانه‌ هێنراونه‌ته‌ ده‌وروبه‌رى گونده‌ ژوور و ناوچه‌ى باڵه‌كايه‌تى و بارۆدوخێكى خراپيان له‌و ناوچه‌يه‌ درۆستكردووه‌ چونكه‌ ئه‌و هێزه‌ ئۆپۆزسيۆنانه‌ى ئێرانى ئامانجيان نيه‌ كارى ئۆپۆزسيۆنى بكه‌ن به‌ڵكو گومرك وه‌رده‌گرن بويه‌ ئێران به‌رده‌وام توپباران ده‌كات سه‌ره‌راى ئه‌و بارۆدوخه‌ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌يه‌ قه‌بوڵى كردووه‌ ، باخچه‌ى ئه‌و چوار برايه‌يان بڕيوه‌ و بووته‌ ده‌مه‌قاڵى و شه‌ڕ و ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ش چه‌كيان پێ بووه‌ و دوو براى كوشتووه‌ ، و شه‌و خه‌ڵكێكى زور له‌و ناوچه‌يه‌ خويان به‌سته‌وه‌ و باره‌گاكانيان سوتاندن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و حيزبانه‌ باره‌گاكانيان له‌و ناوچه‌يه‌ چول بكه‌ن .

له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ عه‌بدوڵڵا ئارێز به‌ر به‌رپرسى كۆمسيۆنى نيزامى كۆمه‌ڵه‌ى شۆڕشگێرانى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانى ئێران به‌ ده‌نگى ئه‌مه‌ريكاى گوت هه‌ڵگيرسێنه‌رى كاره‌كه‌ ئێمه‌ نه‌بووين به‌ڵام هه‌موو ئاسانكاريه‌كمان كردووه‌ كه‌ ياسا سه‌روه‌ر بێت و له‌ چوار چێوه‌ى قانوون ده‌رنه‌چووين .

رۆژى شه‌ممه‌ قايمقاميه‌تى قه‌زاى چۆمان له‌ ڕاگه‌يه‌نراوێكدا ده‌ڵێت هه‌ر دوواى ڕووداوه‌كه‌ ليژنه‌ى ئه‌منى قه‌زاى چۆمان كۆبوونه‌وه‌يه‌كى نائاسايى كرد ، بريارى دا تۆمه‌تباران دواى خۆ ڕاده‌ست كردنيان به‌هێزه‌ ئه‌منيه‌كان ئێستا له‌ ژێر چاودێرى دادگاكانى حكومه‌تى هه‌رێم دان ، هاووڵاتيانى سنورى قه‌زاكه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ياساكانى هه‌رێم مافه‌كانيان پارێزراو ده‌بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:20 0:00

XS
SM
MD
LG