Accessibility links

کورد: دەبێت 50%ى پۆستەکانى کەرکوک بۆ کورد بن


کورد دابەشکردنەوەى پۆستەکانى کەرکوک بە یەکسانى و بەرێژەى 32% بۆ هەر پێکهاتەیەک رەتدەکاتەوە، لەکاتێکدا عەرەب و تورکمان پشتگیرى لەو میکانیزمە دەکەن.

ئەحمەد عەسکەرى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لەکوتلەى کوردى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"بەهیچ شێوەیەک ناچینە ژێر بارى ئەوەى کە پۆستەکانى کەرکوک بەیەکسانى بەسەر کورد و عەرەب و تورکماندا دابەش بکرێت."

وتیشى"دەبێت پۆستەکان لەسەر بنەماى ئیستیحقاقى هەڵبژاردن دابەش بکرێن، کورد لەدوا هەڵبژاردندا 50%ى دەنگەکانى کەرکوکى هێناوە و دەبێت 50%ى پۆستەکانیشى بەربکەوێت."

راکان جبورى پارێزگارى کەرکوک بەوەکالەت، دەیەوێت پێش دەست بەرداربوونى لەپۆستى پارێزگارى کەرکوک و دەست بەکاربوونى وەکو پەرلەمانتارى عێراق، پۆستەکان بەیەکسانى دابەش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ نوێنەرانى پێکهاتەکاندا کۆبوەتەوە.

ئیسماعیل حەدیدى سەرۆکى پێشوى ئەنجومەنى سیاسى عەرەبى لەکەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئێمە دەمانەوێت لەپاڵ دابەشکردنەوەى پۆستەکاندا بەیەکسانى، ئەو کەسانەش پۆست وەردەگرن لێوەشاوە و بەتوانا بن."

هەوڵەکانى عەرەبى سونە و تورکمان بۆ بەیەکسانى دابەشکردنەوەى پۆستەکانى کەرکوک، لەکاتێکدایە لەدوا هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقدا، کورد 6 کورسى لەکۆى 12 کورسى بردۆتەوە، عەرەب و تورکمانیش سەرو سێ کورسیان بەدەست هێناوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:58 0:00

XS
SM
MD
LG