Accessibility links

وتەبێژى حەشدى شەعبى: لێکۆڵینەوەى ورد نەکراوە لەو ئاوارانەى گەڕاونەتەوە بۆ حەویجە


تا دێت جم‌وجۆڵى داعش لە دەوروبەرى کەرکوک ڕوو لە زیاد بوون دەکات، بەتایبەت شەوى رابردوو چەکدارانى ئەو رێکخراوە جم‌وجۆڵێکى فراوانیان لە باشورى کەرکوک هەبووە، هێزەکانى حەشدى شەعبیش خۆیان بۆ هێرشکردنە سەریان ئامادە دەکەن.

عەلى حسێنى وتەبێژى میحوەرى باکورى عێراقى حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند" هێزە عێراقیەکان لەسنورى حەویجە نەرمیان نواندووە و ناوچەکەش لەداعش پاکنەکراوەتەوە، بۆیە جارێکى تر پشێوى ئەمنى دروست بووەتەوە."

وتیشى"تەدقیقى ورد نەکراوە لەناوى ئەو ئاوارانەى گەراونەتەوە بۆ حەویجە، بۆیە جارێکى تر داعش دزەیکردۆتەوە سنورەکە."

لەماوەى دوو هەفتەى رابردوودا چەکدارانى داعش لەدەوروبەرى حەویجە چەندین کەسایەتى وپلەداریان کوشتووە، هەروەها 27 چەکدارى حەشدیشیان لەیەک جێگەدا لەنێو ئۆتۆمبێلەکانیان سوتاند، ئەمەش مەترسى ئەوەى دروستکردووە حەشد تۆڵە لەخەڵکى ناوچەکە بکاتەوە.

جوان حەسەن سەرۆکى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ترسمان هەیە حەشدى شەعبى بەبیانوى هاوکارى کردنى داعش، خەڵکى سڤیل لەدەوروبەرى حەویجە بکاتە ئامانج."

عەلى حسێنى، روونیشیکردەوە چەکدارانى داعش لەموسڵ و دیالە و ناوچەکانى تر چوونەتە سنورى حەویجە و لەوێ کۆبونەتەوە.

جم و جۆڵى چەکدارانى داعش تەنها دەوروبەرى حەویجەى نەگرتۆتەوە، بەڵکو خەریکە دەوروبەرى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین و ناوچەکێشەلەسەرەکانى دیالەش دەگرێتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:46 0:00

XS
SM
MD
LG