به‌رپرسانى هێزى پێشمه‌رگه ، ده‌ڵێن ئه‌وان ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌زاى خورماتووى سه‌ربه پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینیان له‌داعش پاككردووه‌ته‌وه ، كه‌چى حه‌شدى شه‌عبى بارودۆخى ئه‌منى ناو قه‌زاكه‌ى تێكداوه.
عه‌بدوڵا بۆر فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى سه‌ڵاحه‌دین ى هێزى پێشمه‌رگه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ى كه ده‌وروبه‌رى قه‌زاى خورماتوو ده‌پارێزین ، كه‌چى حه‌شدى شه‌عبى ناو قه‌زاكه‌ى تێكداوه."
وتیشى"پێشتر كاتێك ته‌واوى خورماتوو له‌ژێر كۆنترۆڵى پێشمه‌رگه‌دا بوو كوشتن و رفاندن بوونى نه‌بوو ، به‌ڵام له وه‌ته‌ى حه‌شد هاتووه‌ته قه‌زاكه بارودۆخى ئه‌منى تێكچووه."
له ئێستادا گه‌ره‌كه كوردنیشینه‌كانى رۆژئاواى قه‌زاى خورماتوو له‌ژێر كۆنترۆڵى پێشمه‌رگه و گه‌ره‌كه شیعه‌نیشینه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى قه‌زاكه‌ش حه‌شدى شه‌عبى تێدایه.
حاجى ره‌زا فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌خورماتوو ، ره‌تیكرده‌وه ئه‌وان هۆكارى تێكدانى دۆخى ئه‌منى بن ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"به‌هه‌ماهه‌نگى پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى خه‌ریكه دۆخى خورماتوو كۆنترۆڵ ده‌كرێت."
هه‌رچه‌نده هێزێكى زۆرى شیعى و كوردى له‌نێو خورماتوودا بڵاوه‌ى پێكراوه ، به‌ڵام كه‌م رۆژ هه‌یه له‌و قه‌زایه حاڵه‌تى كوشتن یان رفاندن تۆمار نه‌كرێت.