Accessibility links

كەركوک بڕیار دەدات ڕێگە بە ئاوارەی پارێزگاكانى تر نەدات بڕۆنە نێو شارەكەیانەوە


ئیدارەى كەركوك بڕیارى دا لەمەودوا ڕێگە بە ئاوارەى هیچ پارێزگایەكى تر نەدات ڕوو لە پارێزگاكەیان بكات و حكومەتى ناوەندیشى ئاگاداركردووەتەوە بۆ گێڕانەوەى ئەو ئاوارانەى كە ناوچەكانیان ئازادكراون.

جوان زەنگەنە ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"جگە لە ئاوارەكانى حەویجە ، لەمەودوا رێگە بە ئاوارەى هیچ پارێزگایەكى تر نادرێت ڕوو لە كەركوک بكەن."

وتیشى"داوامان لە حكومەتى ناوەندى كردووە كار بۆ گێڕانەوەى ئەو ئاوارانە بكرێت كە ناوچەكانیان ئازادكراون، بۆ ئەوەى لە كەركوک نەمێننەوە."

دواى دەستپێكردنى شەڕى داعش زیاتر لە 100 هەزار خێزانى ئاوارە ڕوویان لە كەركوک كردووە و ئیدارەى پارێزگاكەش مەترسى لەوە هەیە ئەو ئاوارانە بە یەكجارى نیشتەجێ‌ بن و نەگەڕێنەوە.

رێگریەكانى حەشدى شەعبى و نەبوونى خزمەتگوزارى وێرانەبوونى ناوچەكانیان، بە هۆكارى سەرەكى ئامادەنەبوونى ئاوارەكانى پارێزگاى سەڵاحەدین و نەینەوا و دیالە دادەنرێت بۆ گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

عەلى حسێنى وتەبێژى حەشدى شەعبى لە كەركوک و سەڵاحەدین، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هێشتا ناوچەكانى سەڵاحەدین داعشى تێدایە، بۆیە ناوچەكە ئامادە نیە بۆ گێڕانەوەى ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان."

هەوڵەكانى ئیدارەى كەركوک بۆ ناردنەوەى ئاوارەكان ، بەشێكە لە پلانەكانى رێگریكردنى كورد لە گۆڕینى دیمۆگرافیاى كەركوک لە ڕێگەى نیشتەجێوونى ئاوارەكانەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:34 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG