Accessibility links

سەرۆک وەزیری عێراق وادەی هەڵبژاردنی پـێشوەختی وڵاتەکەی ڕاگەیاند


سەرۆک وەزیری عێراق وادەی هەڵبژاردنی پـێشوەختی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند و بەڵێنی دا بە شێویەکی ئازاد و بێگەرد و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، تاوەکو وەک دەڵێت" ئەنجومەنێکی نوێنەرانی لێبکەوێتەوە کە بتوانێت حکومەتێکی نوێ پـێکبهێنێت بۆ بەدیهێنانی ویست و خواستی خەڵکی وڵاتەکە."

مستەفا کازمی ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکیدا گوتی "ڕایدەگەیەنم 6 ی مانگی شەشی ساڵی 2021 ، وادەی هەڵبژاردنی پـێشوەختی پەرلەمان دەبێت و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ سەرکەوتنی ئەم هەڵبژاردنە، وە پاراستنی و دابینکردنی پـێداویستیـیەکانی. هەروەها داوا لە برایان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بەڕێز دەکەین یاسای هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار ڕەوانەبکەن تاوەکو پەسەندی بکات. کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانیش سەربەخۆیـیەکی تەواوی هەبێت. هەڵبژاردنەکەش بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی بکرێت. بەڵێنیش دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە بە یەکسانی هەموو هێزە ڕکابەرەکان بپارێزین و گرنگیان پـێبدەین. چەکی لەدەست دەرچوو کاری تێنەکات و ساختەکاری لە خواستی خەڵکدا نەکرێت."

کازمی گوتیشی کێشەکانی عێراق چارەسەر ناکرێن هەتا دەوڵەت شکۆی خۆی نەگەڕێنێتەوە.

داواشی لە عێراقیـیەکان کرد کاربکەن بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکە تاوەکو وڵاتەکە لە بێسەروبەری ناکۆکیـیەکان ڕزگاربکەن.

دەقی وتارەکەی بە زمانی عەرەبی:

XS
SM
MD
LG