Accessibility links

پەرلەمانتارێک: عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ پـێشکەشکردنی سکاڵایەک بە نەتەوە یەکگرتووەکان


ئەندام پەرلەمانێکی عێراق دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکات بۆ پـێشکەشکردنی سکاڵایەک بە نەتەوە یەکگرتووەکان پاش ئەوەی گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئیسرائیل لە پشت هێرشی سەر بنکەکانی حەشدی شەعبیـیە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت ئەحمەد ئەلئەسەدی گوتەبێژی قەوارەی ئەلفەتح لە پەرلەمان لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەوانان لە بەغدا گوتویەتی لێکۆڵینەوەکانی حکومەت بە بەڵگەوە نیشانی دەدەن ئیسرائیل بەرپـرسیارە لە هێرشەکان.

گوتیشی لە ئێستادا حکومەت سەرقاڵی کۆکردنەوەی بەڵگەکانە تاوەکو بتوانێت بەهۆیانەوە سکاڵای خۆی ڕەوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

ئەسدی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هێشتا نازانرێت ئەمەریکا دەستی لەو هێرشانە هەبووە یان نا.

لە مانگی حەوتەوە هەتا ئێستا تەقینەوە لە نێو 5 بنکەی حەشدی شەعبی ڕوویانداوە و حەشد لای خۆیانەوە ئیسرائیل تاوانباردەکەن. ئەسەدی دەڵێت تەنیا زیانی لیوایەکی حەشد لە تەقینەوەکانی سەربازگەی سەقەری بەغدا نزیکەی 800 هەزار دۆلار بووە.

XS
SM
MD
LG