Accessibility links

دادگایەکی عێراق بڕیاری زیندانی بۆ ژنێکی ئەندۆنیسیایی دەدات بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە داعش


دادگایەکی عێراق بڕیاری دا ژنێکی ئەندۆنیسیایی 15 ساڵ زیندانی بکرێت بە تاوانی پەیوەندیکردن بە داعشەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی هەواڵەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی دادگای ناوەندی تاوانەکان لە سەرۆکایەتی دادگای پـیاداچوونەوە لە ناوچەی ڕسافەی بەغدا ئەم بڕیارەی داوە پاش ئەوەی ڕاستی تۆمەتەکانی ئاڕاستەی ژنەکە کرابوون سەلمێندران.

بەپـێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی دادوەری ژنەکە لە ڕێگەی سوریاوە گەیشتووەتە شارۆچکەی تەلەعفەری موسڵ و هاوسەری یەکێک لە ئەندامانی داعش بووە و لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانان کوژراوە.

XS
SM
MD
LG