Accessibility links

لە بەغدا کار بۆ ناسینەوەی 141 تەرم دەکرێت کە پـێدەچێت ئێزیدی بن


بەڕێوەبەرایەتی پـزیشکی دادوەری لە بەغدا دەڵێت کاردەکرێت بۆ زانینی ناسنامەی 141 تەرم کە لە نێو چەند گۆڕێکی بە کۆمەڵدا لە ناوچەی شەنگال دۆزراونەتەوە.

دکتۆر زەید ئەلیوسف بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیـیەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت" سەرەتا پشکنین بۆ تەرمەکان دەکەین و پاشان نمونەیان لێوەردەگرن بۆ تاقیکردنەوەی DNA و پاشان ئەنجامەکان بەراورد دەکەین لەگەڵ ئەنجامی تاقیکردنەوەی DNA ی خێزانەکانی نمونەیان لێوەرگیراون."

گوتیشی ئەم کارە دەکرێت بە هاوکاری دەزگای شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتی گۆڕە بە کۆمەڵەکان و کارمەندانی پـزیشکی دادوەری و کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ کاروباری بێ‌سەروشوێنەکان و تیمێکی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

مەزەندەدەکرێت زیاتر لە 6400 ئێزیدی لە لایەن داعشەوە ڕفێندرابن، لەوانە 3200 کەسیان توانیویانە ڕزگاریان بێت، بەڵام هێشتا چارەنووسی ئەوانی دیکە نازانرێت.

کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن بەڵگەکان نیشانی دەدەن سەدان لە دانیشتوانی گوندی کۆچۆی نزیک شەنگال بە دەستی داعش کوژراون و زیاتر لە 700 ژن و منداڵیشیان ڕفێندرابوون. دەشڵێن 16 گۆڕی بە کۆمەڵیان لە دەوروبەری ئەم گوندە دۆزیوەتەوە و هەتا ئێستا 12 گۆڕیان هەڵدراونەتەوە.

XS
SM
MD
LG