Accessibility links

دادگایەکی عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ ژمارەیەک ژنی بیانی دەدات

دادگایەکی عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدان و زیندانی هەتاهەتایی بۆ 10 ژنی بیانی دەرکرد بە تۆمەتی ئەندامێتی لە نێو ڕێکخراوی داعش و کاری تێرۆرستی.

دادوەر عەبدولسەتار بەیرقدار ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕایگەیاند دادگای تاوانەکان لە بەغدا لەسەر تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تێرۆرستی داعش سزای لەسێدارەدانی بۆ 5 ژنی بیانی دەرکرد کە سیانیان خەڵکی قیرغستانن و دووانەکەی دیکەیان خەڵکی ئازەربایجانن.

گوتیشی 5 ژنی دیکە لەسەر تاوانی تێرۆرستی سزای زیندانی هەتاهەتایـیان بۆ دەرچووە. دووان لەو ژنانە ڕووسین و دووانی دیکەیان ئازەرین و یەکێکیان فەڕەنسیـیە.

جێی ئاماژەیە لەم مانگانەی دوایی عێراق بەپـێی مادەی چواری یاسای نەهێشتنی تێرۆر، کۆمەڵێک ژنی بیانی حوکم دا بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە داعشەوە.

This item is part of
XS
SM
MD
LG