Accessibility links

فرمان عەبدولڕەحمان باس لە پاشماوەی دۆزەخەکەی داعش دەکات


داعش پاشخۆی پاشماوەی دۆزەخێک بەجێدێڵێت، دوابەدوای رزگارکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێزەکانی یەپەگەوە؛ پاشماوەی کارەساتێکی مرۆیی و شارستانی بەجێماون، هەر لە بیرەوەری مەرگ و لێدان و ئەشکەنجە و کوشتن و نمایشە وەحشیگەرییەکانی داعشەوە تا دەگاتە بەرپاکردنی ترس و تۆقاندنێکی گەورە.

تیرۆر تەنها هێزێکی سەربازی و کوشندە نیە؛ بەڕای شارەزایان داعش بەرلەوەی هێزێکی کوشندە و تیرۆریستی بێت خاوەنی کولتور و هێزێکی ئایدۆلۆژییە و کێشەکە تەنها تیرۆر نییە، داعش و مەترسییەکانی تیرۆر سەرجەم جیهانی لەیەک گۆڕەپانی جەنگ و پڕ کێشمەکێشی سەربازی و ناوچەیی و ئاینییدا کۆکردۆتەوە، بەڵام ئەو کۆمەڵگەو شارستانیانەشی وێرانکرد کە رووبەرێک بوون بۆ ژیانێکی سروشتی و ئاسایی.

ئاسۆ جەبار لە دەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس فرمان عەبدولڕەحماندا سازکردووە.

فرمان دەڵێت "داعش زۆر لەوە دڕندەترە کە خۆی نمایش دەکات"

هەروەها دەڵێت "داعش هەر شوێنێک کە داگیر دەکات، خەڵکەکەی کۆدەکاتەوە، پڕۆسەیەک هەیە کە بەکاری دەهێنێت پێیدەوترێت موبایەعە کردن، واتە دەبێت خەڵکی ناوچەکە بەیعەت بە خەلیفەی موسڵمانان بدەن کە وەک خۆیان ناویان ناوە، واتە ئەو تیرۆریستە کە ئەبوبەکر بەغدادییە. بە مورتەد هەژمار دەکرێت، واتە لە ئاینی ئیسلام هەڵگەڕاوەتەوە؛ واتە خوێنی حەڵاڵە".

فرمان عەبدولڕەحمان کە سەردانی ئەو شار و ناوچانەی کردووە کە پاشماوەی دۆزەخەکەی داعش بوون و دەڵێت"داعش بۆمبڕێژی زوربەی زۆر شتیان کردبوو، تەکنیکی زۆر جیاوازیان بەکار هێنابوو، بۆ نمونە ناو سەلاجەی بۆمبڕێژ کردبوو، بۆئەوەی کە کەسێک دەرگاکەی بکاتەوە یەکسەر بۆبمەکە بتەقێتەوەو زۆرترین قوربانی بخاتەوە، هەروەها دەرگای ماڵەکانی بۆمبڕێژکردبوو".

هاوکات "لەجەلەولا کۆمەڵێک قورئانیان بۆمبڕێژ کردبوو، بۆئەوەی کاتێک کە بەرگی قورئانەکەت هەڵدایەوە، یەکسەر بتەقێتەوەو زۆرترین قوربانی لێبکەوێتەوە".

هەروەها "ئەوەی ریشی نەهێڵابێتەوە جەڵدی خواردووە، کەسێک پانتۆڵەکەی کورت نەبووە، جەڵدی خواردووە. چونکە لەرۆانگەی ئەوانەوە دەبێت هەموو کەس جلی کورت لەبەر بکات، چونکە پێیانوایە جلی درێژ حەرام و قەدەغەیە".

هەروەها فرمان دەڵێت زمانحاڵەکان بۆیان گێڕامەوە کە "ئەوەی نەچوایە بۆ نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەوتەکاندا جەڵدی لەسەر بوو"....."داعش بۆماوەی دوو ساڵ لەو ناوچانە پڕۆسەی خوێندنی وەستانبوو"....؛ "داعش تەنها قوتابخانەی تەنها بۆ کوڕان درووستکردبووە بۆ خوێندنی ئایدۆلۆژیای داعش".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:47 0:00

XS
SM
MD
LG