Accessibility links

موسەنا ئەمین: ململانێی سیاسی لە عێراق کاریگەری مەترسیداری بۆ سەر شەڕی داعش دەبێت


بێگومان گروپی دەوڵەتی ئیسلامی و گروپە تیرۆرستیەکانی دیکە سوود لە ململانێ سیاسیەکان لە عێراقدا وەردەگرن و ئەو هەلە بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەقۆزنەوە، هەربۆیە حەیدەر عەبادی هەر لە سەرەتاوە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری لە دابەشکردنی پۆست و دامەزراندنی کابینەی نوێی حکومەت دەرکرد. دکتۆر موسەنا ئەمین دەڵیت رەنگە بەشێکی ئەم هەوڵانە بۆ چاکسازی لە عێراقدا لە پێناو رازیکردنی شەقامی نارازی وڵاتدا بێت .هاوکات ناوبراو دەشڵێت ئێمە لە کوردستاندا ئەگەر ناکۆکی و قەیرانمان هەبێت و ناتەبابین ، ئەوە کارێکی سروشتیە لە بەر ئەوەی هەر پارت و قەوارەیەکی کوردی ئادیۆلۆژیای جیاوازی هەیە. هاوکات لەدەرەوەی کوردستان کاری سروشتی ئەوەیە هەتا بکرێت میللەتی کورد وەک نەتەوە بیربکاتەوە و هەتا دەکرێت گوزارشت لە جیاوازیەکانیان نەکەن. دەشڵێت کاتێک وایپیشان بدەیت کە سێبەری شتێک رێك بێت کە خۆی لە راستیدا رێک نەبێت ، ئەمە کارێکی زەحمەتە . یەک ریزی هەڵوێستمان لە نێو پەرلەمان و حکومەتی عێراقدا هەڵوێستێکی نەتەوەییە نەک بەرژەوەندی حیزبی ، هەر بۆیە دەبێت ئەم یەکریزییەمان لە کوردستانیش بە هەمان شێوە بێت.تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکا لەگەڵ دکتۆر موسەنا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان سازیداوە لەم فایلە دەنگیەدا دەبیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:09 0:00

XS
SM
MD
LG