حەسەن جیهاد دەڵێت هێڕشەکانی چەکدارانی داعش ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە بە تۆپ و هاوەن کردیانە سەر هێزەکانی عێڕاقی لە ناوچەی مەخمور لە نزیک هەولێری پایتەختی هەرێـمی کوردستانی عێڕاق و پێشتریش بۆ سەر چەندان ناوچەی دیکە ئەو وڵاتە ، بە مەبەستی چەواشەکردن و شڵەژاندنی هێزەکانی عێڕاقیە. چونکە گروپی دەوڵەتی ئسلامی دەزانێت کە ئۆپراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ نزیکبووەتەوە. تەواوی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز لە دەنگی ئەمریکا لەگەڵ حەسەن جیهاد ئەندامی پێشووی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عڕاق سازیداوە دەبیستن.