لەشکری ئەمەریکا دەڵێت فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕۆژی پـێـنجشەممە 24 هێرشی ئاسمانیـیان کردووەتە سەر شوێنەکانی داعش لە عێراق.
لە بەیانـنامەیەکدا ئەمڕۆ هەینی بڵاوکرایەوە، لەشکر نووسیویەتی لە 7 ناوچەی عێراق شوێنەکانی داعش بۆردومانکراون، لەوانە تەلەعفەر کە لەوێ بە 11 هێرش 9 حەشارگەی داعش وێرانکراون لەگەڵ 4 پـرد کە تێرۆرسـتەکان بەکاریاندەهێنن.
لە نزیک شاری موسڵ، 3 هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر یەکەیەکی داعش و 2 دۆشکەی گەورە تێـکشکێنراون و عەمبارێکی تەقەمەنی تەقێنراوەتەوە و 6 خاڵی چەکداران وێرانکراون.
لە نزیک ڕومادی، 4 هێرش کراوەتە سەر یەکەیەکی گەورەی داعش و 5 خاڵی چەکدارەکانی. لەوێش 2 دۆشکەی گەورە تێـکشکێنراون.
هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان شوێنەکانی داعشیان بۆردومانکردووە لە نزیک هیت لە پارێزگای ئەنبار و شەنگال و سوڵتان عەبدوڵڵا و کیسیک لە پارێزگای نەینەوا.