Accessibility links

حەویجە: داعش گرتووخانە و بارەگا و ماڵى بەرپرسانیان دەگوێزنەوە


بەرپرسانى پارێزگاى كەركوك، ئاماژەبەوەدەكەن داعش گرتووخانەكانى حەویجەى چۆڵكردووە و زیندانیەكانى لەحەویجەوە بۆ موسڵ گواستووەتەوە و ، دەڵێن"داعش ترسیان هەیە پرۆسەى رزگاركردنى زیندانیەكانیان لەرێگەى فرۆكەوە بەردەوامى پێبدرێت."

كامەران كەركوكى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش زیندانیەكانیان لەحەویجەوە بۆ موسڵ گواستووەتەوە و لەوێشەوە بۆ جێگەى نادیار دەیانبەن."

بەڵام عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاوناحیەكانى كەركوك، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش ترسیان هەیە لەوەى پرۆسە سەربازیە هاوبەشەكانى پێشمەرگە و هێزە تایبەتەكانى ئەمەریكا بۆ سەریان لەرێگەى فرۆكەوە بەردەوامى هەبێت، بۆیە گرتووخانە و بارەگاو ماڵى بەرپرسەكانیان دەگوێزنەوە."

هەفتەى رابردوو هێزێكى تایبەتى ئەمەریكا و ئەنجومەنى ئاسایش ى هەرێم 69 كەسیان لەگرتووخانەیەكى داعش رزگار كرد و زیندانیە رزگاركراوەكانیش كە سەرجەمیان عەرەبب ئاماژەیان بە ئەشكەنجەدانیان كردبوو لەلایەن ئەو رێكخراوەوە.

نەجات حسێن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك و فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبى، داواى ئاشكراكردنى ناسنامەى ئەو 69 كەسە دەكات كە لە گرتووخانەى داعش رزگار كراون و ، دەڵێت"دەبێت روونبكرێتەوە ئایا ئەوان داعشن و لەسەر سەرپێچى داعش سزاى داون ، یان دژى داعش كاریانكردووە بۆیە دەستگیركراون."

بەپێى وتەى بەرپرسە ئەمنیە كوردەكان، پرۆسە سەربازیە هاوبەشەكەى هێزە تایبەتە ئەمەریكیەكە و ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم شڵەژانى لەنێو داعش دا دروستكردووە، بەوپێیەى پرۆسەكە بەلایانەوە چاوەروان نەكراو بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:51 0:00

XS
SM
MD
LG