Accessibility links

کەمال چۆمانی باس لە وردەکاریی روداوەکەی چۆمان دەکات


 نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان که‌مال چۆمانی
نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان که‌مال چۆمانی

دوو برا لە چۆمان دەکوژرێن و خەڵکی ناوچەکە هێرش دەکەنە سەر بارەگای چەند حزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاگریان لە بەشێک لەو بارەگایانە بەرداوە و 13 کەسیشیان لێ دەستگیرکردوون.

دوێنێ هەینی بەهۆی ڕووداوێکەوە لە نێوان هاوڵاتیانی گوندی گوندەژور و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دوو برا کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

خەڵکی گوندەکە دەڵێن پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دار و باخی ئەو دوو برایان بەکارهێناوە و بەهۆیەوە گرژی درووستبووە، پاشان تەقە لەو دوو برایە کراوە و کوژراون.

بۆ بەدواداچوون و شرۆڤەکردنی رووداوەکە ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ رۆژنامەوان کەمال چۆمانیدا سازکردووە...

چۆمانی دەڵێت "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ئەم چوار برایە چونەتە بارەگای کۆمەڵە، لەوێدا دەمەقاڵێیەک دروستدەبێت، لەبری ئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەن، بڕیاری بەکارهێنانی چەک لەلایەن بەرپرسی بارەگاکەوە دراوە."

دواتر دەڵێت "فەرمان و لوقمانیان کوشتووە، دواتر موستەفاو بەختیار هەوڵیانداوە براکانیان بخەنە ناو ئۆتۆمبیلەکەوە، ئەوان چەکیان بەرامبەر راگرتوون، بە بیکەیسی لێیانداون."

چۆمانی باس لەوە دەکات کە چۆن خەڵک دەرۆن بەرەو سوتاندنی بارەگاکان و دەڵێت "خەڵک بە هانایانەوە چووە، ئێوە دەزانن کە دوو کەسیان لێکوژراوەو، دوان بریندارە، لەسەر حەقی خۆیانن و ماڵی خۆیان خەڵک پەرچەکرداری نواندووە."

چۆمانی باس لەکۆمەڵێک وردەکاری و بە هاناوەهاتنی دادگا و سەروەری یاسا دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و دەستگیرکردنی بکوژەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:00 0:00

XS
SM
MD
LG