Accessibility links

ئێران و عێراق ڕوفاتى 116 سەربازى سەردەمى شەڕى ئێران و عێراقیان ئاڵوگۆڕکرد


ئەمڕۆ چوارشەمە ئێران و عێراق لەرێگەى دەروازەى سنورى مەنزەریەى پارێزگاى دیالەوە، ڕوفاتى 116 سەربازى سەردەمى شەڕى ئێران و عێراقى ساڵانى هەشتاکانى سەدەى رابردوویان ئاڵوگۆڕ کردەوە.

کەریم عەلى ئاغا جێگرى پارێزگارى دیالە و بەشداربووى مەراسیمى ئاڵوگۆڕکردنى روفاتەکان، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"ئەو روفاتانەى ئەمرۆ ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕیان کردنەوە، 116 رووفات بوو."

وتیشى" 74 روفاتیان، روفاتى سەربازانى عێراقى بوون و 42 روفاتیان هى سەربازى ئێرانى بوون."

بەپێى وتەى جێگرى پارێزگارى دیالە، ئاڵوگۆڕکردنەوەى روفاتەکان بەپێى رێکەوتنێکى نێوان هەردوو وڵات بووە، کە پێشتر لەشارى هەولێر لەنێوانیاندا واژۆ کراوە.

جێگرى پارێزگارى دیالە، وتیشى"بەپێى رێککەوتنەکە، ئاڵوگۆڕکردنى روفاتەکان درێژەیان دەبێت، ئەوەى ئەمرۆ وەجبەى یەکەمى پرۆسەى ئاڵوگۆڕکردنى روفاتەکان بوو لەنێوان هەردوو وڵاتدا."

دەربارەى ئەوەى تاچەند ناسنامەى ئەو سەربازانەى سەردەمى جەنگى ئێران و عێراق ئاشکرابوون, کە ئەمڕۆ روفاتەکانیان ئاڵوگۆڕکرایەوە، کەریم عەلى وتى"ناسنامەى 14 سەربازى عێراقى و 11 سەربازى ئێرانى ئاشکرابوو، باقى سەربازەکانى تر نەدەناسرانەوە و ناسنامەکانیان دیار نەبوو."

لە پرۆسەى ئاڵوگۆڕکردنى روفاتى سەربازە ئێرانى و عێراقیەکان کە ئەمڕۆ لەدەروازەى سنورى مەنزەریەى پارێزگاى دیالە بەرێوەچوو، ژمارەیەک لەبەرپرسانى ئێرانى و عێراقى ئامادەى بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:06 0:00

XS
SM
MD
LG