Accessibility links

ئەمەریکا بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە مۆڵەت بە عێراق دەدات کارەبا لە ئێران بکڕێت


کاربەدەستێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە مۆڵەت بە عێراق دەدات وزەی کارەبا لە ئێران بکڕێت، ئەمەش لەبەر پـێداویستیـیە زۆرەکانی عێراق.

کاربەدەستەکە دوێنێ سێشەممە گوتیشی بەردەوامن لە وتووێژەکانیان لەگەڵ عێراقیـیەکاندا بۆ تاووتوێکردنی سزاکانی سەر ئێران، لەم کاتەی کە ڕێگە بە عێراق دەدرێت کارەبا لە ئێران بکڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد زیادکردنی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا و زیادکردنی سەرچاوەکانی لە عێراق وەها دەکات ئەو وڵاتە ئابوری باشتربێت و گەشەبکات و سەرئەنجام عێراقێکی یەکگرتوویی دیموکراتی لێبکەوێتەوە کە لە کاریگەریـیە خراپەکانی ئێران ڕزگاری ببێت.

عێراق نزیکەی 28 ملیۆن سێجا گازی سروشتی لە ئێران هاوردەدەکات و 1300 میگاوات کارەباش لە ئێران دەکڕێت.

لە مانگی یازدەی ساڵی 2018 وە ئەمەریکا سزاکانی سەپاندنەوە بەسەر کەرتی وزەی ئێران، پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنجی هەمان ساڵ بڕیاری دا ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوکیـیەکەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێراندا بکشێتەوە.

XS
SM
MD
LG