Accessibility links

ئەمەریکا ڕێگە بە عێراق دەدات بەردەوامبێت لە کڕینی کارەبا لە ئێران


کاربەدەستان لە واشنتن و بەغدا دەڵێن ئەمەریکا ڕێگەی بە عێراق داوە بەردەوامبێت لە کڕینی وزەی کارەبا لە ئێران، ئەمەش سەڕەڕای عێراق لە نێو لیستی ئەو هەشت وڵاتەدا نیـیە کە لە سزاکانی سەر ئێران پەخشێنراون.

برایان هوک نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ مەسەلەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە گوتی ڕێگەیان بە عێراق داوە پارەی ئەو کارەبایە بدات کە لە ئێرانی دەکڕێت.

لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی عێراقی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە ئەمەریکا ڕێگەی بە عێراق داوە کارەبا لە ئێران بکڕێت لە بەرامبەر کۆمەڵێک بەڵێن کە دەبێت لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا جێبەجێ بکرێن، لەوانە عێراق پـلانێک ئامادەبکات بۆ چۆنیەتی دەستبەرداربوونی لە گاز و نەوتی ئێرانی، ئەمەش پـرۆسەیەکە ڕەنگە چوار ساڵی پـێبچێت هەتا ئەو کاتەی عێراق خۆی بتوانێت بەخۆی دابینیبکات یان سەرچاوەیەکی دیکە بدۆزێتەوە.

گوتیشی ئەمەریکا ماوەی 45 ڕۆژی بە عێراق داوە پـلانەکەی بۆ ئەم مەبەستە پـێشکەش بکات.

ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو ڕێکەوتنە لە ئەنجامی وتووێژی نێوان کاربەدەستانی عێراقی لەگەڵ کاربەدەستانی کۆشکی سپی و وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا پـێی گەیشتوون.

XS
SM
MD
LG