Accessibility links

عەبادی: عێراق پابەندە بەوەی لەگەڵ ئێراندا مامەڵە بە دۆلار نەکات


سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی پاشگەزبۆوە لە پابەندبوونی بە سزاکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر ئێران و وتی حکومەتەکەی تەنها پابەند دەبێت بەوەوە کە مامەڵە بە دۆلار نەکات لەگەڵ ئێراندا.

عەبادی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " پابەندبوونمان لە بابەتی ئێراندا ئەوەیە کە مامەڵە بە دۆلار نەکەین لەگەڵ ئێراندا نەک ئەوەی پابەند بین بە سزاکانی ئەمەریکاوە."

هەفتەی ڕابردوو عەبادی وتی عێراق هاو هەڵوێست نیە لەگەڵ ئەمەریکادا سەبارەت بە سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا بەڵام پابەندی سزاکان دەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق.

هەروەها کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا بەغداد هاوردەی کەلوپەل و ئامێر و پێداویستییەکانی دیکە لە ئێرانەوە ڕادەگرێت یان نا، عەبادی وتی " هیچ بڕیارێکمان لەو بارەیەوە نەداوە و تا ئێستا گفتوگۆمان لەسەر نەکردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG