Accessibility links

عێراق و ئێران وتووێژ دەکەن سەبارەت بە وادەی دەسـتپـێکردنی هەناردنەکردنی نەوتی کەرکوک


جەبار ئەللعێبی وەزیری نەوتی عێراق
جەبار ئەللعێبی وەزیری نەوتی عێراق

جەبار ئەللعێبی وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی سەرۆکی کۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەی بەرپـرسە لە فرۆشتنی نەوتی وڵاتەکە، وا لە تارانە بە مەبەستی ئەنجامدانی وتووێژ لە بارەی دەستنیشانکردنی وادەی دەسـتپـێکردنی هەناردەکردنی نەوتی بیرەکانی کەرکوک بۆ ئێران.

هەفتەی ڕابردوو کاربەدەستێـکی نەوت بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت لەم نزیکانە هەندێک لە نەوتی خاوی کەرکوک بە ڕێژەی 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێـکدا بە تانکەر بۆ پاڵاوگەی کرماشانی ئێران ڕەوانەدەکرێن.

جێی ئاماژەیە لە پاش ڕووداوەکانی 16 ی مانگی دە، هێزەکانی حکومەتی ناوەندی عێراق بیرە نەوتیـیەکانی کەرکوکیان کۆنترۆڵکردەوە، بۆیە لە ئێستادا بڕیاری چۆنیەتی هەناردەکردنی نەوتی ئەو بیرانە بە تەواوی لە دەسـتی وەزارەتی نەوتی عێراقدایە.

XS
SM
MD
LG